دکتۆر عەبدوڵڵا عەزیز خالید محەمەد، بە (عەبدوڵڵا ئەگرین) ناسراوە، لە ساڵی ١٩٤٩دا لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. دەگەڕێتەوە سەر شێخەکانی بەرزنجی، سەر بە لقی شێخ عیسای بەرزنجی، لە بنەماڵەی نەقشبەندیی مەلا محەمەد مەلا عوسمانی بەڵخی (١٨٣٠ - ١٩٠٦) کە بە مەحوی ناسراوە. لە ساڵی ١٩٦٦دا بەشی کارەبای پەیمانگەی سلێمانی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٦٨دا وەک مامۆستا دامەزراوە. لە ساڵی ١٩٦٨دا ڕۆژنامەوان بووە لە ڕۆژنامە عەرەبییەکان (التآخي و دەنگی مامۆستا و برایەتی)دا. لە ساڵی ١٩٦٩دا چیرۆکی "کۆلە مەرگی" بە کوردی - کوردیی ناوەندی لە دوو بەرگی ٨٨ لاپەڕەییدا لە شاری سلێمانی چاپ کردووە. لە ساڵی ١٩٧١دا ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری دەنگی مامۆستا بووە، کە ئۆرگانی لقی سلێمانیی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بوو. لە ساڵی ١٩٧١دا وتارەکانی خۆی لە گۆڤاری دەنگی مامۆستا چاپ کردووە. لە ساڵی ١٩٧٣دا کۆمەڵە چیرۆکێکی بە کوردی - کوردیی ناوەندی بە ناونیشانی (ئاگرێ کەفێ پەیڤێن تە ڤەدەمیرینە) لە دوو بەرگی ٧٠ لاپەڕەییدا لە شاری به‌غدا چاپ کردووە. لە ساڵی ١٩٧٥دا، پاش تێکچوونی شۆڕشی ئەیلوول، ڕووی کردە شانشینی ئێران، بەڵام زوو گەڕایەوە باشووری کوردستان.
لە ساڵی ١٩٨٤دا بەکالۆریۆسی زمانی و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی به‌غدا وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٨٦دا لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەردا کتێبی (دەربارەی مەحوی لوتکە) لە شاری به‌غدا چاپ دەکەن. ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی تەمموزی ١٩٩٤دا ماستەرەکەی لە ئەدەبی کوردی بە ناونیشانی "شیعری کوردی لە نێوان ساڵانی (١٩١٨ - ١٩٣٠)دا" لە کۆلێژی ئەدەبی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٩٥دا وەک خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی کوردیی زانکۆی سەلاحەدین (هەولێر) قبوڵ کراوە. ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ئاداری ١٩٩٩دا دکتۆراکەی لە ئەدەبی کوردی بە ناونیشانی "کاریگەریی بیری نەتەوەیی لە کورتەچیرۆکی کوردی‌دا لە کوردستانی عێراق (١٩٦١ - ١٩٧٠)" لە کۆلێژی ئەدەبی زانکۆی سەلاحەدین (هەولێر) وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠٠٥دا بە بڕوانامەی پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی کوردی بووە مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین (هەولێر). لە زمانەکانی کوردی و عەرەبیدا پسپۆڕە.
خەباتنامەلە ساڵی ١٩٥٩دا چووەتە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٦١دا بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانەوە بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن دەزگای ئاسایشی حکومەتی عێراقەوە گیراوە. لە ساڵی ١٩٦٢دا بەرپرسی ئامادەیی پیشەسازیی سلێمانی (یەکێتی قوتابیانی کوردستان) بووە. لە ساڵی ١٩٦٢دا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیانی نەتەوەیی کورد (کۆنگرەی یەکەم) بووە. لە ساڵی ١٩٦٤دا چووەتە ڕیزەکانی کۆمەڵەی ئازادی، ژیانەوە و یەکێتی کورد (کاجیک) بووە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩ەوە هەتا ٦ی ئاداری ١٩٧٥دا بەرپرسی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی ئازادی، ژیانەوە و یەکێتی کورد (کاجیک) بووە. لە ساڵی ١٩٧٠دا ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری سلێمانی بووە بۆ کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان.
لە ٢ی شوباتی ١٩٧٢دا نوێنەری کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە شاری هەولێر بووە. لە ٢٥ی ئایاری ١٩٧٢ەوە هەتا تێکچوونی شۆڕشی ئەیلوول ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی ئازادی، ژیانەوە و یەکێتی کورد (کاجیک) بووە. لە ١ی شوباتی ١٩٧٤دا نوێنەری کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە شاری سلێمانی بووە. لە ساڵی ١٩٧٤دا چووەتە ڕیزەکانی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول. لە ١٨ی نیسانی ١٩٧٤دا نوێنەری کۆنگرەی قەسری ئاشتیی یەکێتی نووسەرانی کورد بووە لە نزیک شارۆچکەی چۆمان، سەر بە پارێزگای هەولێر. لە ساڵی ١٩٧٤دا سەرنووسەری ڕادیۆی دەنگی کوردستانی عێراق بووە. لە ساڵی ١٩٧٤دا مامۆستای وانەی پێشکەوتنی کۆمەڵگەی مرۆیی بووە لە خولی پێنجەمی قوتابخانەی پەروەردەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی زینوێی شێخی، سەر بە پارێزگای هەولێر. لە ساڵی ١٩٧٤دا بەڕێوەبەری ئیداریی خولی شەشەمی فێرگەی پەروەردەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە گوندی زینوێی شێخ.
لە ساڵی ١٩٩١دا بەشداریی سەرھەڵدانی باشووری کوردستانی کردووە. لە ڕۆژانی ٧ هەتا ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٩١دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی قەڵاچۆڵانەوە وەک ئەندامی مکتب سیاسیی پارتی سەربەخۆیی دیموکراتی کوردستان (پاسۆک) هەڵبژێردراوە. لە ساڵانی (١٩٩١ - ١٩٩٢)دا بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرەی کوردستان بووە. لە ١٩ی ئاداردا بەشداریی کۆبوونەوەی بەرەی کوردستانی کردووە بۆ دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان و دۆخی ئابووری و ئاسایشی باشووری کوردستان. لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٢دا بە ناوی پارتی سەربەخۆیی دیموکراتی کوردستانەوە بەشداریی کۆبوونەوەی بەرەی کوردستانی کردووە بۆ دامەزراندنی کۆمیتەی باڵای چاودێریی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان. لە ٧ی نیسانی ١٩٩٢دا بە ناوی پارتی سەربەخۆیی دیموکراتی کوردستانەوە بەشداریی کۆبوونەوەی بەرفراوانی پیرمامەی بەرەی کوردستانی کردووە بۆ ئامادەکاریی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان. ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ئابی ١٩٩٢دا لە شاری هەولێر لە کۆنگرەی یەکەمی حیزبی یەکگرتنی کوردستاندا بە ناوی پارتی سەربەخۆیی دیموکراتی کوردستانەوە وتاری بەخێرهاتنی پێشکەشی ئامادەبووان کرد. ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ئابی ١٩٩٢دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی یەکەمی حیزبی یەکگرتنی کوردستانەوە وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٩٢دا بەربژێری لیستی یەکبوون بووە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٢دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی یەکگرتنی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٩٢دا بووە بەرپرسی دەزگای ڕاگەیاندن و ئەندامی دەزگای لێکۆڵینەوە و خەباتانی حیزبی یەکگرتنی کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٢دا بەشداریی کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان لە شاری هەولێر بووە.
له ساڵی 1993 دا پاش یەکگرتنی چوارەم، له لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگره‌وه وه‌ک ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەم) هه‌ڵبژێردراوه. له نیوه‌ی مانگی کانوونی یەکەمی 1994 دا به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی سیاسیی به‌ره‌ی کوردستانی کردووه. له 8ی شوباتی 1996 دا ئه‌ندامی شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو بووه که به‌شداریی ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له شاری تاران کردووه.
له ساڵی 1998 دا به‌ڕێوه‌به‌ری خولی یازدەیهمی په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی کادیران بووه له شاری هه‌ولێر. له ساڵی 1999 دا له لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگره‌وه وه‌ک ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەم) و له ڕیزبه‌ندی شه‌شه‌مدا هه‌ڵبژێردراوه. له 28ی کانوونی یەکەمی 1999 دا له لایه‌ن مکتب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه وه‌ک دووه‌م به‌رپرسی مه‌کته‌بی ناوەندیی لێکۆڵینه‌وه و په‌روه‌رده‌کردنی حزبی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستنیشان کراوه. ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی تەمموزی 2000 دا به‌شداریی کردنه‌وه‌ی ده‌زگای موکریانی بۆ چاپ و وه‌شان له شاری هه‌ولێر کرد. له ساڵی 2001 دا به‌رپرس و مامۆستای وانه‌ی مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه له خولی دوازدەیهمی په‌یمانگه‌ی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری هه‌ولێر. ڕۆژی چوارشه‌ممه 4ی کانوونی یەکەمی 2001 دا به‌شداریی کۆنگرەی سێیەمی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له شاری هه‌ولێر بووه.
ڕۆژی شه‌ممه 28ی تەمموزی 2001 دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک مەسعود بارزانی بووه بۆ کردنه‌وه‌ی کۆنگرەی دەیه‌می یەکێتی قوتابیانی کوردستان له شاری هه‌ولێر. له ساڵی 2002 دا به‌رپرسی خولی سێزدەیهمی په‌یمانگه‌ی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه له شاره‌وانیی پیرمام، سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر. له ساڵی 2003 دا بووه به‌رپرسی مه‌کته‌بی ناوەندیی په‌یوه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان. له ساڵی 2004 دا به‌رپرسی خولی چواردەیهمی په‌یمانگه‌ی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه له شاره‌وانیی پیرمام، سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر. له 4ی ئابی 2010 دا به‌شداریی کردنه‌وه‌ی کۆنگرەی هەفتەمی یەکێتی ژنانی کوردستان له شاری هه‌ولێر کردووه. له ساڵی 2010 دا نوێنه‌ری کۆنگرەی سێزدەیهمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه.
به‌رهه‌مه‌کانی:1 - کوله‌مه‌رگی – 1969.
2 - ئاگری که‌فی پهیڤانی تۆ ده‌کوژێنێته‌وه – 1973.
3 - النضال الدؤوب (تێکۆشانی به‌رده‌وام) – 1974.
4 - کوردستان یان وڵاتی کوردان – 1974.
5 - بابا نۆئێلی خه‌ریبی – 1978.
6 - په‌رستگه – 1980.
7 - شوان – 1984.
8 - بسمه – 1986.
9 - ده‌رباره‌ی مه‌حویی لوتکه – 1986.
10 - ڕاستکردنه‌وه‌ی دیوانی شیعری محه‌مه‌د ساڵح دیلان – (چاپی یه‌که‌م – 1987)، چاپی دووه‌م – 2013.
11 - ڕاستکردنه‌وه‌ی دیوانی کامه‌ران موکری – 1988.
12 - شوکری فه‌زلی – شاعیرێکی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی کورده (1882 – 1926) – 1988.
13 - ڕاستکردنه‌وه‌ی دیوانی شوکری فه‌زلی – 1988.
14 - ڕاستکردنه‌وه‌ی دیوانی میرزا خه‌فوور – 1991.
15 - شیعری سیاسیی کوردی له باشووری کوردستان – 1996.
16 - شیعری سیاسیی کوردی له باشووری کوردستان (1918 – 1930) – 1996.
17 - کاری په‌یوه‌ندییه‌کان و هونه‌ری دیپلۆماسی – 1998.
18 - کاریگه‌ریی بیری نه‌ته‌وه‌یی له په‌ره‌سه‌ندنی کورتەچیرۆکی کوردی له کوردستانی عێراقدا (1961 – 1970) – 1999.
19 - کاریگه‌ریی فکری نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی کورتەچیرۆکی کوردی (1961 – 1970) – 2000.
20 - به‌ر له ڕاپه‌ڕین له یادی چلەی (کامه‌ران موکری) دا هه‌ڵوێستی شاعیر و ئه‌دیبانی کورد – 2010.
21 - هه‌موو کورتەچیرۆکهکانی من – 2013.
22 - لاپه‌ڕه‌یه‌کی گه‌ش له مێژووی کاژێک – 2013.
23 - مێژووی شانازیی کاژێک – 2015.
سه‌رچاوه:1 - ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
2 - وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕێبه‌ری ده‌رچووانی خولی بیست و پێنجه‌م 2005 – 2006، (هه‌ولێر – زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین – چاپخانه‌ی زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین – 2006)، لاپه‌ڕه‌ی 123.
3 - ده‌نگ و باسی زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره 2131 و 2132، پێنجشه‌ممه، 20 تەمموزی 1995، لاپه‌ڕه‌ی 2.
4 - عه‌بدوڵڵا عه‌زیز خالید، په‌رستگه، (شاری به‌غدا – ده‌زگای ڕۆشنبیری و وه‌شانی کوردی – چاپخانه‌ی (دار الحریة للطباعة) – 1980)، لاپه‌ڕه‌کانی 1، 107.
5 - عه‌بدوڵڵا عه‌زیز خالید، شوان، (هه‌ولێر – چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری – 1984)، لاپه‌ڕه‌کانی 1، 112.
6 - عه‌بدوڵڵا عه‌زیز خالید، ده‌رباره‌ی مه‌حویی لوتکه، (شاری به‌غدا – ئه‌میندارێتیی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی کوردستان – چاپخانه‌ی سومه‌ر – 1986)، لاپه‌ڕه‌کانی 1، 3، 287.
7 - کۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی سیاسیی به‌ره‌ی کوردستانی، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو، ژماره 2113، چوارشه‌ممه، 21 کانوونی یەکەمی 1994، لاپه‌ڕه‌ی 4.
8 - عه‌بدوڵڵای مه‌لا عه‌زیزی مه‌لا خالیدی مه‌حوی، هه‌موو کورتەچیرۆکهکانی من، (هه‌ولێر – یەکێتی نووسەرانی کورد – چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات – 2013)، لاپه‌ڕه‌کانی 1، 384.
9 - ئاماده‌کار و شیکارکه‌ری پێشه‌کی عه‌بدوڵڵا ئاگرین، دیوانی شیعری محه‌مه‌د ساڵح دیلان، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر – چاپخانه‌ی چوارچرا – 2013)، لاپه‌ڕه‌کانی 1، 430.
10 - وتاری پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموکراتی کوردستان که له لایه‌ن هه‌ڤاڵ عه‌بدوڵڵا ئاگرینه‌وه پێشکه‌ش کرا، ڕۆژنامه‌ی گه‌ل (الشعب)، ژماره 52، ساڵی ده‌یه‌م، ئەیلوولی 1992، لاپه‌ڕه‌کانی 1، 5.
11 - ڕاگه‌یاندنی کۆتاییی کۆنگرەی یەکگرتوویی حزبی (یەکگرتن)ی کوردستان، ڕۆژنامه‌ی گه‌ل (الشعب)، ژماره 52، ساڵی ده‌یه‌م، ئەیلوولی 1992، لاپه‌ڕه‌کانی 1، 7.
12 - ڕود هوف و میخێل لیزنبهرگ و پیتەر موله‌ر، هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستانی عێراق 19ی ئایاری 1992: ئه‌زموونێکی دیموکراسییه، وه‌رگێڕانی سه‌فوت ڕه‌شید سه‌دقی، (سلێمانی – کۆمیتەی سلێمانیی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تیی هۆڵه‌ندا و کوردستان – 1994)، لاپه‌ڕه‌کانی 30، 87، 91 – 92.
13 - هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان – عێراق، گۆڤاری گوڵان العربی، ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی گوڵان، ژماره 41، ساڵی چواره‌م، هه‌ولێر، 31 تشرینی یەکەمی 1999، لاپه‌ڕه‌ی 15.
14 - ئاگرین، کوله‌مه‌رگی، (سلێمانی – چاپخانه‌ی کامه‌ران – 1969)، لاپه‌ڕه‌کانی 1 – 88.
15 - شوان حسێن شینیک باله‌کی، گه‌وهه‌ر نامیق سالیم 1946 – 2011: ژیان و به‌رهه‌م و ڕۆڵی سیاسی، زانکۆی سۆران فاکەڵتیی وێژه، 2016، (نامه‌ی ماسته‌ری نهچاپکراو)، لاپه‌ڕه‌کانی 114، 200.
16 - مسته‌فا نه‌ریمان، فه‌رهه‌نگی ئه‌دیب و نووسه‌رانی کورد، (شاری به‌غدا – ئه‌میندارێتیی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوان – چاپخانه‌ی ئه‌سعه‌د – 1986)، لاپه‌ڕه‌ی 76.
17 - جه‌مال بابان، سلێمانی شاری منه گه‌شه‌که، به‌رگی یه‌که‌م و دووه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر – ده‌زگای چاپ و وه‌شانی ئاراس – چاپخانه‌ی ئاراس – 2012)، لاپه‌ڕه‌ی 159.
١٨ - مستەفا نەریمان، بیبلیۆگرافیای دووسەد ساڵی پەرتووکی کوردی ١٧٨٧ – ١٩٨٦، (شاری به‌غدا – وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن – دەزگای ڕۆشنبیر و وەشانی کوردی – چاپخانەی (ئەل-زەمان) – ١٩٨٨)، لاپەڕەکانی ٧٨، ١٤٣ – ١٤٥، ١٥١، ١٥٣، ٣٥٢.
١٩ - مستەفا سەید ئەحمەد، بیبلیۆگرافیای پەرتووکی کوردی ١٧٨٧ – ١٩٧٥، (شاری به‌غدا – کۆڕی زانیاری کورد – چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد – ١٩٧٧)، لاپەڕەکانی ١٧٢، ٢٢١.
٢٠ - عەبدوڵڵا ئاگرین، چیرۆکی کوردی و هونەری چیرۆکنووسین، گۆڤاری دەنگی مامۆستا، ئۆرگانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان – لقی سلێمانی، ژمارە ٢، ساڵی یەکەم، سلێمانی، چاپخانەی ژین، گوڵان ١٩٧١، لاپەڕەکانی ١٩ – ٢٣.
٢١ - سلێمان مستەفا حەسەن، کورد و یەکەم ئەزموون، (هەولێر – چاپخانەی کارۆ – ٢٠١٧)، لاپەڕەکانی ٢٨، ٣١، ٣٣، ٣٨، ٦٢، ٦٩، ٧٤ – ٧٥، ١٠٠ – ١٠٢، ٢٧٠، ٢٧٩.
٢٢ - نوێنەری سەرۆک بارزانی ئامادەی کۆنگرەی سێیەمینی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان دەبێت، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە ٣٢٧٦، هەولێر، پێنجشەممە، ٤ کانوونی یەکەم ٢٠٠١، لاپەڕەی ١.
٢٣ - ئامادەکردنی: ئاری فارووق حەسەن نانەکەلی، دامەزراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و شۆڕشی ئەیلوول لە نێوان ساڵانی ١٩٦١ – ١٩٧٥، (هەولێر – چاپخانەی ڕەوزە – ٢٠١٦)، لاپەڕەی ٧٥.
٢٤ - کردنەوەی دامەزراوەی موکریانی بۆ چاپ و وەشاندن لە پایتەختی هەولێر، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە ٩٨٣، هەولێر، هەینی، ٧ تەممووز ٢٠٠٠، لاپەڕەی ٤.
٢٥ - انتخاب کۆمیتەی ناوەندی نوێی لە ٣١ ئەندام و ٩ ئەندامی یەدەک، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە ٩٤٦، هەولێر، هەینی، ١٥ تشرینی یەکەم ١٩٩٩، لاپەڕەی ١٥.
٢٦ - باوەر نوورەدین، کورد و کوردستان: بیبلیۆگرافیا و فێهرست لە پەرتووکی کوردی‌دا، بەرگی دووەم، بەشی یەکەم، (تاران – چاپخانەی تاران – ٢٠١٦)، لاپەڕەی ٣٧٣.
٢٧ - باوەر نوورەدین، کورد و کوردستان: بیبلیۆگرافیا و فێهرست لە پەرتووکی کوردی‌دا، بەرگی سێیەم، بەشی یەکەم، (تاران – چاپخانەی تاران – ٢٠١٦)، لاپەڕەکانی ١٢٣، ١٣٠، ١٧٢، ٢١٨.
٢٨ - باوەر نوورەدین، کورد و کوردستان: بیبلیۆگرافیا و فێهرست لە پەرتووکی کوردی‌دا، بەرگی سێیەم، بەشی دووەم، (تاران – چاپخانەی تاران – ٢٠١٦)، لاپەڕەی ٢٩٣.
٢٩ - ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆنگرەی یەکەمینی حیزبی ئیستیقلالی دیموکراتی کوردستان (پاسۆک)، پاشکۆی گۆڤاری سەربەخۆیی (ئەل-ئیستیقلال)، ئۆرگانی حیزبی ئیستیقلالی دیموکراتی کوردستان (پاسۆک)، ژمارە ١، کانوونی یەکەم ١٩٩١، لاپەڕەی ٣.
٣٠ - پارتی بەرپرسیارە لە پێشخستنی ڕامانی نەتەوەیی لە ناو گەلی کورددا، گۆڤاری گوڵان، دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی گوڵان، ژمارە ٣٣٧، هەولێر، ٥ تەممووز ٢٠٠١، لاپەڕەی ٦.
٣١ - جەبار جەباری، مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی لە عێراق، (شاری به‌غدا – بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری کوردی – چاپخانەی ئەل-ئوممە – ١٩٧٥)، لاپەڕەی ٧٦.
٣٢ - حەبیب محەمەد کەریم، مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان – عێراق (لە قۆناغە سەرەکییەکاندا) ١٩٤٦ – ١٩٩٣، (دهۆک – چاپخانەی خەبات – ١٩٩٨)، لاپەڕەی ١٨٣.
٣٣ - دڵشاد مەجید، یەکەمین کۆنگرەی یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئۆرگانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ژمارە ٨٤، ساڵی یەکەم، سێشەممە، ٥ گوڵان ١٩٩٢، لاپەڕەی ٥.
٣٤ - مێژووی دەورانی کادرەکانی حزب، لە چیا بەرەو شار، (هەولێر – ناوەندی لێکۆڵینەوە و خەبات و ئەکادیمیای حزب – چاپخانەی ڕۆژهەڵات – ٢٠١٩)، لاپەڕەکانی ٤٥، ١٠٦ – ١٠٧، ١٠٩ – ١١٠، ١١٢ – ١١٤، ١٢٢ – ١٢٣، ١٧٣.
٣٥ - تێزی ماستەر، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو، ژمارە ٧٣٥، چوارشەممە، ٢٧ تەممووز ١٩٩٤، لاپەڕەی ١٦.
٣٦ - ڕێکار ئەحمەد، یەکبوون و هەڵوەشاندن، (هەولێر – چاپخانەی بەهەشت – ٢٠١٦)، لاپەڕەکانی ٦٣، ٧٨.
٣٧ - سەید عەلی مۆجانی، سۆلماز سەدقی، ئیلاهی نیعمەتی ...، فەرهەنگی پیاو و خێزانەکانی عێراقی هاوچەرخ، (تاران – وەشانی ئەزام – ١٣٩٢ هـ.ش)، لاپەڕەی ٨٣٩.
٣٨ - شوان سلێمان یابە، ڕێبەری بیبلیۆگرافیای کوردی، (هەولێر – کۆڕی زانیاری کوردستان – چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە – ٢٠٠٦)، لاپەڕەکانی ٣٦٣ – ٣٦٤.
٣٩ - شاندێک لە پەیوەندییە نەتەوەییەکانی حزب سەردانی مکتب سیاسی (یەنەکە) دەکات، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە ١٢٨٥، هەولێر، دووشەممە، ٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٣، لاپەڕەی ٢.
٤٠ - عەبدوڵڵا ئاگرین و دکتۆراکە لەسەر کاریگەری بیری نەتەوەیی لە هونەری چیرۆکی کوردی‌دا، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو، ژمارە ٩١٨، هەولێر، هەینی، ٢ نیسان ١٩٩٩، لاپەڕەی ١٦.
٤٢ - عەبدولخالق سابیر (مامۆستا خالید)، شجەرەی خێزانە کۆنەکانی سلێمانی لە نێوان ساڵانی ١٧٨٤ – ١٩١٤، چاپی دووەم، (بەیرووت – چاپخانەی گرین گلۆری – ٢٠١٠)، لاپەڕەکانی ١٣٧٧، ١٣٧٩ – ١٣٨٠، ١٣٨٤.
٤٣ - عەلی سینجاری، دۆزی کوردی و حیزبی بەعسی عەرەبی سۆسیالیست لە عێراق، بەشی سێیەم، (دهۆک – چاپخانەی خانی – ٢٠١٢)، لاپەڕەی ٤٧٩.
٤٤ - عەبدوڵڵا ئاگرین، مێژووی شانازی کازیک، (هەولێر – چاپخانەی ڕۆژهەڵات – ٢٠١٥)، لاپەڕەکانی ١٤، ٢١.
٤٥ - عەبدولڕەحمان مەعرووف، بیۆگرافیای نووسەرانی هەولێر، ئینسایکلۆپیدیای هەولێر، (هەولێر – دەزگای چاپ و وەشانی بەدرخان – ٢٠٠٩)، لاپەڕەکانی ٣٧١٠ – ٣٧١١.
٤٦ - عەلی کەمال بەرزنجی، کەسایەتییە ناودارەکانی کورد لە سەدەی بیستەمدا، بەرگی یەکەم، (هەولێر – پڕۆژەی بەرزنجی – چاپخانەی زانکۆ – ١٩٩٩)، لاپەڕەکانی ١٨٨ – ١٨٩.
٤٧ - کارزان نانەکەلی، کاریگەری ڕامانی نەتەوەیی لە کورتەچیرۆکی کوردی‌دا لە کوردستانی عێراق ١٩٦١ – ١٩٧٠، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو، ژمارە ٢٨٠١، هەولێر، یەکشەممە، ٢١ ئازار ١٩٩٩، لاپەڕەی ٨.
٤٨ - کاروان مەحوی، کۆنگرەکانی پارتی ئێمە پارتی دیموکراتی کوردستان، گۆڤاری شیکار، مکتب سیاسی ناوەندی لێکۆڵینەوە و خەبات، ژمارە ١٤، هەولێر، چاپخانەی حاجی هاشم، پاییز ٢٠١٠، لاپەڕەی ٢١.
٤٩ - لقی دووەم، لقی دووەم لە نیوسەدەی تێکۆشان‌دا، (هەولێر – چاپخانەی ئاراس – ٢٠١٠)، لاپەڕەی ٣٤.
٥٠ - لە تێزی ماستەری عەبدوڵڵا ئاگریندا، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو، ژمارە ٢٠٠١، هەولێر، دووشەممە، ٢٥ تەممووز ١٩٩٤، لاپەڕەی ٨.
٥١ - میژدە ساڵەیی، کۆنگرەی هەفتەمینی یەکێتی ژنانی کوردستان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات، گۆڤاری وێ، ئۆرگانی یەکێتی ژنانی کوردستان، ژمارە ٣١، هەولێر، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، تشرینی یەکەم ٢٠١٠، لاپەڕەی ٧.
٥٢ - لە (٣١) ساڵەوە ڕێبەرایەتی کوردی ئەم گەلەی چەوساندووەتەوە، ڕۆژنامەی نەورۆز، ڕۆژنامەی پارتی سەربەخۆیی دیموکراتی کوردستان (پاسۆک) لقی دهۆک، ژمارە ٦، ساڵی یەکەم، گوڵان ١٩٩٢، لاپەڕەکانی ٣ – ٤.
٥٣ - مەلا فارووق شوانی، هەموو کورد، بەرگی یەکەم، (هەولێر – چاپخانەی ڕۆشنبیری – ١٩٩٧)، لاپەڕەی ١١٠.
٥٤ - ئەحمەد شەریف لەک، شیکردنەوەی ڕووداوە مێژووییەکان، بەرگی دووەم، (هەولێر – چاپخانەی ڕۆژهەڵات – ٢٠١٩)، لاپەڕەکانی ٦٠ – ٦١.
٥٥ - تێزی ماستەر، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان – یەکگرتوو، ژمارە ٢٠٠٢، هەولێر، سێشەممە، ٢٦ تەمموز ١٩٩٤، لاپەڕەی ٨.
٥٦ - هاوژین حەمە ڕەشید و هەندەرین شێرزاد، لە کۆنگرەی (١٠)ەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستاندا، ڕۆژنامەی برایەتی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە ٣٤٤٦، هەولێر، یەکشەممە، ٢٩ تەمموز ٢٠٠١، لاپەڕەی ١.
٥٧ - وشیار حەمە ئەحمەد حاجی، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان: چەند لایەنێکی مێژووی دەستپێک و تێکۆشان ١٩٦٢ – ١٩٩٨، (هەولێر – یەکێتی مامۆستایانی کوردستان – مەکتەبی سکرتاریەت – چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە – ١٩٩٨)، لاپەڕەکانی ٤١، ٥٨، ٩٦، ١١٠.
٥٨ - شاندێکی پارتی ئێمە بەشداری ڕێوڕەسمی ئاهەنگی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەکات، ڕۆژنامەی برایەتی، ژمارە ٢١٥٦، پیرمام، چوارشەممە، ٧ شوبات ١٩٩٦، لاپەڕەی ١.


