عەلی عەبدوڵڵا ئەمین، بە ناوی (جۆش) ناسراوە، مامۆستای پارتیایەتی، ئەندازیار و سیاسەتمەدار، لە ساڵی ١٩٤١دا لە ئەندامانی پارتی هیوای بووە. لە ساڵی ١٩٤٣دا لە ڕیزەکانی کۆمەڵەی میللەتدا کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٤٤ ئەندامی یەکێتی تێکۆشین (وەحدە ئەلنیزال) بووە. لە ساڵی ١٩٤٥دا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی شۆڕش بووە. لە ساڵی ١٩٤٥دا سکرتێری پارتی ڕزگاری کورد بووە. لە ساڵی ١٩٤٦دا لە کۆنگرەی یەکەم بە ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاری ناوەندی و پاشان مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کورد هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٥٣ لە کۆنگرەی سێیەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٥٩دا لە کۆنگرەی چوارەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٦٠دا لە کۆنگرەی پێنجەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٦٦دا لە کۆنگرەی حەوتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٧٠دا لە کۆنگرەی هەشتەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٧٦دا یەکێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە کۆنفرانسی بەرلیندا.
لە ساڵی ١٩٧٩دا لە کۆنگرەی نۆیەمدا بە سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٨٩دا لە کۆنگرەی دەیەمدا پلەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٩٣دا لە کۆنگرەی یانزەیەمدا بووە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو. لە ساڵی ١٩٩٩دا لە کۆنگرەی دوازدەیەمدا بۆ جاری سێیەم بووە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ژیاننامەعەلی عەبدوڵڵا ئەمین، لە ساڵی ١٩٢٦دا لە شاری کۆیە و لە بنەماڵەیەکی ناودار لەدایک بووە. بەکالۆریۆسی ئەندازیاری بیناسازی لە کۆلێژی ئەندازیاری شاری بەغدا وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٤١دا لە شارۆچکەی کۆیە پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی هیوای کوردەوە کردووە. لە ساڵی ١٩٤٣ لە ڕیزەکانی کۆمەڵەی میللەتدا کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٤٤ ئەندامی یەکێتی تێکۆشین (وەحدەی ئەلنیزال) بووە. لە ساڵی ١٩٤٤دا ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری یەکێتی تێکۆشین بووە. لە سەرەتای هاوینی ١٩٤٤دا بە مەبەستی یەکگرتنی کۆمەڵەی یەکێتی تێکۆشین و پارتی کۆمۆنیستی عێراق لە شاری بەغدا، دیداری لەگەڵ یوسف سەلمان یوسف (١٩٠١ - ١٩٤٩) کە بە ناوی فەهد ناسرابوو و سکرتێری پارتی کۆمۆنیستی عێراق بوو کردووە، بەڵام ناوبراو بێ مەرج ئەندامێتی ئەوانی قبوڵ کردووە. لە ساڵی ١٩٤٥دا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی شۆڕش بووە. لە ساڵی ١٩٤٥دا سکرتێری پارتی ڕزگاری کورد بووە. لە ساڵی ١٩٤٥دا ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی شۆڕش بووە کە ئۆرگانی پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی عێراق بووە. لە ساڵی ١٩٤٥دا ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ڕزگاری بووە کە ئۆرگانی پارتی ڕزگاری کورد بووە. لە ساڵی ١٩٤٦دا دەزگای چاپی هاوبەشی پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی عێراق و پارتی ڕزگاری کورد لەو خانووەدا بووە کە تێیدا حەشاردرابوو، ئەویش لە شاری بەغدا لە هەمان خانوودا ژیاوە. لە ساڵی ١٩٤٦ کتێبخانەی حاجی قادری کۆیی لە شارۆچکەی کۆیە بە مەبەستی پەرەپێدانی ڕۆشنبیری لە نێوان جەماوەردا دامەزراندووە. لە ساڵی ١٩٤٦دا لەلایەن پارێزەر حەمزە عەبدوڵڵا عومەر (١٩١٥ - ١٩٩٨)ەوە ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی دانوستاندن لەگەڵ پارێزەر ئیبراهیم ئەحمەد فەتاح (١٩١٤ - ٢٠٠٠) بەرپرسی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ.ک) لە سلێمانی بکات بە مەبەستی هاتنە ناو حیزبی پارتی دیموکراتی کورد. ئەندامی کۆتایی سەرکردایەتی کۆنگرەی یەکەم بوو کە ٧١ ساڵ لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا سەرکردایەتی کرد، هەتا لە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ سەرەڕای نەخۆشییەکەی لە ڕاپرسی سەربەخۆیی کوردستاندا دەنگی بە (بەڵێ) داوە. بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بەهۆی نەخۆشییەوە لە نزیک شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە و لە شاری هەولێر بە خاک سپێردراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی بووە.
خەباتنامەعەلی عەبدوڵڵا ئەمین لە ساڵی ١٩٤٦دا لە کۆنگرەی یەکەمدا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاری ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٤٦دا لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٤٦دا بە ناوی نهێنیی (جۆش) لە نێوان ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراقدا دەناسرا. لە ساڵی ١٩٥٠دا لە کۆنفرانسی کۆیە بووە ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاری ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد. لە ساڵی ١٩٥١دا بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵ شەش کەسایەتی تری پارتی دیموکراتی کورد بۆ شاری مووسڵ دوور خراونەتەوە و پاش پێداچوونەوەی بڕیاری سەپێندراو لەلایەن دادگاوە ئازاد کراوە. لە ساڵی ١٩٥٢دا بەهۆی چالاکییە کوردایەتییەکانەوە لە بەندیخانەی مووسڵدا بەند کراوە. لە ساڵی ١٩٥٣دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی سێیەمەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٥٣دا لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە. لە ساڵانی (١٩٥٣ - ١٩٥٤)دا بەهۆی بەدواداچوونی لەلایەن حکوومەتی پاشایەتی عێراقەوە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی خۆی لە گوندی قۆرتەلاسی سەر بە پارێزگای هەولێر حەشارداوە. لە ساڵی ١٩٥٦دا لە یەکگرتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستەیەک لە ئەندامانی پارتی کۆمۆنیستی عێراق کە بە یەکگرتنی دووەم دەژمێردرێت، بووە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان. لە ساڵی ١٩٥٧دا بەهۆی هاتنی ڕیزەکانی ئەندامانی تری پارتی کۆمۆنیستی عێراق بۆ ناو پارتی دیموکراتی کوردستان کە بە یەکگرتنی سێیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان دەژمێردرێت، بووە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان.
له ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٨دا سەرپەرشتیی خۆپیشاندانی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستانی یەکگرتوو و پارتی کۆمۆنیستی عێراقی لە شارۆچکەی کۆیە بۆ پشتیوانی لە زەعیم روکن عەبدولکەریم قاسم (١٩١٤ - ١٩٦٣) کردووە. لە ٢٦ی تەممووزی ١٩٥٨دا بەشداریی کۆبوونەوەیەکی کۆیە کردووە بە مەبەستی پێکهێنانی شاندی کوردی بۆ سەردانی شاری به‌غدا و پیرۆزبایی لە دەسەڵاتدارانی کۆماری نوێی عێراق و پێشکەشکردنی داواکارییەکانی نەتەوەی کورد و لە ٢٧ی تەممووزی ١٩٥٨دا لە بارەگای وەزارەتی بەرگریی عێراق چاوپێکەوتنی لەگەڵ زەعیم روکن عەبدولکەریم قاسم کردووە. لە ساڵی ١٩٥٨دا لە خەباتکارانی یەکەمدا بەرپرسی لێژنەی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانی یەکگرتوو بووە. لە ساڵی ١٩٥٩دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی چوارەمەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٥٩دا لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٥٩دا لە کارمەندانی دووەمی لێژنەی لقی دوودا کە پارێزەر شەمسەدین محەمەد عوسمان (١٩٣٣ - ٢٠١٢) کە بە ناوی شەمسەدین موفتی هاتبوو ناسین بەرپرسی بووە بە سەرپەرشتیاری لێژنەی لق دەستنیشان کراوە. لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٩دا ئەندامی لێژنەی بەرەی نیشتمانیی کۆیە بووە و بۆ چارەسەری هەموو کێشەکانی لەگەڵ پارتی کۆمۆنیستی عێراقدا لە هەماهەنگیدا بووە. لە ناو مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٩دا وەک نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق پێشوازیی لە شێخ ئەحمەد شێخ محەمەد شێخ عەبدولسەلام (١٨٩٢ - ١٩٦٩) بە ناوی شێخ ئەحمەدی بارزانی هاتبوو ناسین و شاندی یاوەری لە شارۆچکەی کۆیە کردووە و وتاری بەخێرهاتنی خوێندووەتەوە. لە ڕۆژی شەممەی ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠دا لە دەستەی دامەزرێنەری قۆناغی ئاشکرای پارتی دیموکراتی کوردستاندا بووە. لە ساڵی ١٩٦٠دا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی پێنجەمەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٦٠دا لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە.
لە ساڵی ١٩٦٠دا لە خەباتکارانی سێیەمی لێژنەی لقی دوودا کە مامۆستا جەلال عەبدولڕەحمان ئەمین (١٩٢٨ - ١٩٨٧) بە ناوی جەلال بەگ هاتبوو ناسین بەرپرسی بووە و بۆ جاری دووەم بە سەرپەرشتیاری لێژنەی لقی دوو دەستنیشان کراوە. لە ڕۆژانی ١٨ هەتا ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٦١دا بەشداریی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ئەواڵانی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردووە، بە مەبەستی بەردەوامیدان بە شۆڕشی ئەیلوول کە ئەو لە ناو دانوستاندنەکاندا بووە. لە ناو ساڵی ١٩٦١دا فەرمانی دەستگیرکردنی دەرچووە و خۆی رادەست نەکردووە و خۆی لە شاری هەولێر شاردووەتەوە. لە ساڵی ١٩٦١دا سەرپەرشتیی هەموو چالاکییە سەربازییەکانی هێزی پێشمه‌رگه لە ناو شاری هەولێر کردووە و هانی ئەفسەر و پلەدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناو سوپای عێراقی داوە هەتا بچنە پاڵ هێزی پێشمه‌رگه. لە ٨ی ئابی ١٩٦١دا پلانی دەست بەسەرداگرتنی جبەخانەی سەراکەی پۆلیسی هەولێری داوە و لەم کردارەدا سەرکەوتوو بووە. لە ساڵی ١٩٦٢دا بەرپرسی لێژنەی لقی دوو بووە و بە ژیانی نهێنی لە شاری هەولێر رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەڕێوە بردووە. لە ساڵی ١٩٦٤دا بەشداریی کۆبوونەوەی بەرفراوانی ماوەتی کردووە. لە ساڵی ١٩٦٤دا لە کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بەهۆی پشتیوانی لە باڵی مەکتەبی سیاسی لە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دوور خراوەتەوە. پاش چوونە پاڵ گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد - جەلال تاڵەبانی لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ و چوونیان بۆ ناو حکوومەتی عێراق و پشت‌کردن لە شۆڕشی ئەیلوول لە ٢١ی شوباتی ١٩٦٦دا لەگەڵ ئەندازیار نووری سدیق عەلی (١٩٢٢ - ١٩٨٣) کە بە ناوەکانی نووری شاوەیس و نووری ئەحمەد تەها (١٩٢١ - ١٩٩١) هاتبوو ناسین، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک مستەفا بارزانی (١٩٠٣ - ١٩٧٩) ئامادەییی خۆی بۆ خزمەتی شۆڕشی ئەیلوول و پارتی دیموکراتی کوردستان دەربڕیوە.
لە ناو ساڵی ١٩٦٦دا لەلایەن کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی حەوتەم دەستنیشان کراوە. لە ساڵی ١٩٦٦دا وەک رێزگرتن لە خەبات و مانەوە لە ناو ریزی شۆڕشدا لە کۆنگرەی حەوتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و پاشان بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٦٦دا بووە بەرپرسی مەکتەبی داراییی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی ١٩٦٦دا ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی کوردستانی عێراق بووە. لە ساڵی ١٩٦٦دا ئەندامی نووسینگەی جێبەجێکار (المکتب التنفیذي)ی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی کوردستانی عێراق بووە. لە ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٦٦دا ئەندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بە سەرۆکایەتیی حەبیب فەیلی سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لای حکوومەتی عێراق کە بووە هۆی دەرکردنی بەیاننامەی ٢٩ی حوزەیران و لەلایەن دکتۆر عەبدولڕەحمان بەزاز (١٩١٤ - ١٩٧٣)ی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە، لە ١٥ی ئایاری ١٩٦٧دا بە سەرپەرشتیی سەرۆک مستەفا بارزانی وه‌ک ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌شداریی کۆنفرانسی سه‌ربازی - ڕامیاریی کانی سماق (هه‌ولێر)ی کردووه. له مانگی تشرینی دووه‌می 1968 هه‌تا مانگی شوباتی 1968 مامۆستای وانه‌ی مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه له خولی یه‌که‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی کادیران له گوندی چۆمانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر. له مانگی نیسانی 1969 هه‌تا مانگی ئابی 1969 مامۆستای وانه‌ی مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه له فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له گوندی ناپردانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر. له 1ی حوزه‌یرانی 1970دا سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی بووه. له ساڵی 1970دا له لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی هه‌شته‌مه‌وه به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه. له ساڵی 1970دا له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه. له مانگی ته‌مموزی 1970 هه‌تا مانگی تشرینی دووه‌می 1970 مامۆستای وانه‌ی مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه له خولی سێیه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری به‌غدا. له 27ی کانوونی یه‌که‌می 1970 به پارێزگاری سلێمانی ده‌ستنیشان کراوه و هه‌تا 1ی ئاداری 1974 له‌سه‌ر کار بووه. خاوه‌نی ئیمتیازی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات بووه. ڕۆژی سێشه‌ممه 3ی شوباتی 1971 جه‌ماوه‌ری سلێمانی له شارۆچکه‌ی دوزخورماتووی پارێزگای که‌رکووک به گه‌رمی و جه‌ماوه‌ری پێشوازییان لێ کردووه و هه‌تا به‌ره‌و شاری سلێمانی له‌گه‌ڵی چوون و خۆشحاڵیی خۆیان به ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک پارێزگار ده‌ربڕیوه.
له ڕۆژی دووشه‌ممه 30ی تشرینی یه‌که‌می 1970 به مه‌به‌ستی ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ڕامیاریی عێراق و له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌سه‌ڵاتدارانی یوگسلاڤیا سه‌ردانی به‌لگرادی کردووه. له ڕۆژی دووشه‌ممه 1ی شوباتی 1971 به‌شداریی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی سێیه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له باره‌گای لێژنه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری به‌غدا کردووه. له 3ی شوباتی 1971 به پارێزگاری سلێمانی ده‌ستنیشان کراوه. ڕۆژی سێشه‌ممه 1ی حوزه‌یرانی 1971 وه‌ک پارێزگاری سلێمانی و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی له شاندێکی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی کۆمۆنیسته‌کانی بولگاریا کردووه. له 16ی ئابی 1971 له ئاهه‌نگی یۆبیلی زیوین واته 25 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری سلێمانی وه‌ک پارێزگاری سلێمانی وتاری خوێندووه‌ته‌وه. ڕۆژی چوارشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌که‌می 1971 له پارێزگای سلێمانی پێشوازیی له ئهلکسان کیراکۆسیان جێگری سه‌رۆک وه‌زیری کۆماری ئه‌رمه‌نستانی سۆڤیه‌ت و کارن دیمیتریان سکرتێری پارتی کۆمۆنیستی ئه‌رمه‌نستان کردووه. له 30ی ئاداری 1972دا وه‌ک پارێزگاری سلێمانی وتاری پێشکه‌شی کۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌کێتیی قوتابییانی کوردستان کردووه. له مانگی تشرینی یه‌که‌می 1972 له‌سه‌ر بانگهێشتێکی فه‌رمیی کۆربه‌ندی کۆمۆنیسته‌کانی یوگسلاڤیا و به‌ره‌ی نیشتمانیی بولگاریا سه‌ردانی یوگسلاڤیا و بولگاریای کردووه. له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 8ی نیسانی 1973 له باره‌گای لێژنه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی له شاندێکی ههوبهندیی کۆمۆنیسته‌کانی یوگسلاڤیا کردووه. له ساڵی 1973دا مامۆستای وانه‌ی مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه له خولی چواره‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له گوندی ناپردان. له ڕۆژی هه‌ینیی 1ی شوباتی 1974 وه‌ک ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی به‌شداریی له ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی کۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌کێتیی مامۆستایانی کوردستان له شاری سلێمانی کردووه.
له 12ی ئاداری 1974دا به هه‌ڵکه‌وتی جێبه‌جێنه‌کردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی 11ی ئادار له لایه‌ن حکوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی پێشکه‌شی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر (1914 - 1982) سه‌رۆک کۆماری عێراق کردووه. له 2ی نیسانی 1974 به فه‌رمانێکی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی شۆڕش له پارێزگاری سلێمانی خانه‌نشین کراوه. له ساڵی 1974دا به‌رپرسی ئه‌مینداری گشتیی ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی دارایی له شۆڕشی ئهیلوول بووه. له 7ی ئایاری 1974 هه‌تا 8ی ئابی 1974 مامۆستای وانه‌ی به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆیی پارتی دیموکراتی کوردستان و چۆنیه‌تیی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کورد بووه له خولی پێنجه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له گوندی زینیوهی شێخی له ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر. له ساڵی 1974دا پاش ده‌رچوونی یاسای ئه‌نجوومه‌نی یاسادانان و ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێکاری هه‌رێمی کوردستان به وه‌زیری دارایی ده‌ستنیشان کراوه (مه‌جلیسی ته‌نفیزی و ته‌شریعی). له ساڵی 1975دا پاش شکستخواردنی شۆڕشی ئهیلوول له شاینشینی ئێران بووه په‌نابه‌ر. له ساڵی 1976دا بووه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفرانسی به‌رلین). له ساڵی 1977دا ماڵه‌که‌ی وه‌ک شوێنی حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه بووه که په‌یامی سه‌رکردایه‌تیی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستانیان بۆ ئیدریس بارزانی ده‌هێنا. له ساڵی 1979دا بووه به‌رپرس و پاشان سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی دیموکراتی کوردستان. له ساڵی 1979دا له لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی نۆیه‌مه‌وه به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه. له ساڵی 1979دا له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا به سکرتێر هه‌ڵبژێردراوه. له 28ی تشرینی دووه‌می 1980 به سه‌رۆک مەسعود بارزانی ه‌وه و به نوێنه‌رایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان واژۆی ڕێککه‌وتننامه‌ی به‌ره‌ی نیشتمانیی دیموکراتی (ئهلجهبههی ئهلوهتهنیهی ئهلدیمۆکراتیه) که به ناوی به‌ره‌ی جود هاتبوو ناسین، له‌گه‌ڵ پارتی کۆمۆنیستی عێراق و پارتی سۆسیالیستی یه‌کگرتووی کوردستان به مه‌به‌ستی هاوکاری و چالاکیی هاوبه‌ش کردووه. له ساڵی 1981دا به سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ قۆناغی چیا ده‌ستنیشان کراوه. له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی 1ی نیسانی 1981 به‌شداریی ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی خولی حه‌وته‌می په‌یمانگه‌ی پێگه‌یاندنی کادیرانی کردووه. له 1ی نیسانی 1981 هه‌تا 7ی ته‌مموزی 1981 مامۆستای وانه‌ی یاسای سه‌ربازیی خولی حه‌وته‌می په‌یمانگه‌ی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه له گوندی ڕاجان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. له ساڵی 1982دا هه‌وڵی ئاشتکردنه‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموکراتی گه‌لی کوردستانی داوه.
له ڕۆژی 30ی تشرینی دووه‌می 1985 هه‌تا 3ی نیسانی 1986 مامۆستای وانه‌ی مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆنگره‌كان له خولی هه‌شته‌می په‌یمانگه‌ی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له گوندی ڕاژان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه. له 12ی حوزه‌یرانی 1988 به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له بارەگای خواکورکی پارتی کۆمۆنیستی عێراق واژۆی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی به‌ره‌ی کوردستانی کردووه. له ساڵی 1989 به پله‌ی جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان له کۆنگره‌ی ده‌یه‌مدا ده‌ستنیشان کراوه. له ساڵی 1989 له کۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستاندا به هۆی خه‌باته‌که‌یه‌وه له کۆنگره‌ی یه‌که‌مه‌وه هه‌تا کۆنگره‌ی ده‌یه‌م له لایه‌ن سه‌رۆک مەسعود بارزانی وه مێدالیای بارزانی نه‌مری وه‌رگرتووه. له 12ی کانوونی یه‌که‌می 1991 هه‌تا 18ی شوباتی 1992 مامۆستای وانه‌ی مێژووی کۆنگره‌کانی یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له خولی نۆیه‌می په‌یمانگه‌ی کادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له شارۆچکه‌ی پیرمام سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه. له 19ی ئازاردا به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانکردنی کاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی کوردستان و ڕه‌وشی ئابووری و ئاسایشی باشووری کوردستان کردووه. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 16ی ئاب 1992 وتار له ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاو کردووه‌ته‌وه. له ساڵی 1993 وه‌ک خاوه‌ن ئیمتیازی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان مۆڵه‌تی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگرتووه. له ساڵی 1993 بووه جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌کگرتوو له کۆنگره‌ی یازده‌هه‌مدا. ڕۆژی چوارشه‌ممه 9ی تشرینی دووه‌می 1994 له بارەگای سکرتاریه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی له شاری هه‌ولێر ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌کگرتوو و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ئاڵۆزییه‌کانی نێوانیان بووه. له ساڵی 1999 و له کۆنگره‌ی دوازده‌هه‌مدا بۆ جاری سێیه‌م بووه جێگری سه‌رۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان. له 6ی کانوونی دووه‌می 2000 له‌گه‌ڵ سه‌رۆک مەسعود بارزانی دا به مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی بارەگای سه‌ره‌کی ده‌زگای بڵندی ئهیلوول له شارۆچکه‌ی شه‌قڵاوه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه. له ساڵی 2010 له کۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می پارتی دیموكراتی كوردستاندا له لایه‌ن سه‌رۆک مەسعود بارزانی وه به مامۆستای پارتیایه‌تی ناسێنراوه. ئه‌ندامی دوایی سه‌رکردایه‌تی کۆنگره‌ی یه‌که‌م بوو که 71 ساڵ له ڕیزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا سه‌رکردایه‌تی کرد هه‌تا له ڕۆژی دووشه‌ممه 25ی ئه‌یلوولی 2017 سه‌ره‌ڕای ناته‌ندروستبوونی له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا ده‌نگی به (به‌ڵێ) داوه. به‌ر له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه 24ی تشرینی یه‌که‌می 2017 به هۆی نه‌خۆشییه‌وه له نزیک شاری هه‌ولێر کۆچی دوایی کردووه و له شاری هه‌ولێر به خاک سپێردراوه. شاره‌زای زمانه‌کانی کوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزی بووه.
به‌رهه‌مه‌کانی:
مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق هه‌تا سازکردنی کۆنگره‌ی سێیه‌م 1968.
سه‌رچاوه:ئارشیڤی ده‌سته‌ی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.


