محەمەد حەمە کەریم حەمە سادق، ناسراو بە حەمە سووفی کەریم، لە ساڵی 1955 لە گوندی کانی سێف لە بناری شاخی سۆرەن سەر بە ناحیەی خورماڵ لەدایک بووە، گوندی بووە و بە کشتوکاڵەوە خەریکی بووە، قۆناغی سەرەتایی تەواو کردووە. دوای شکستەکانی شۆڕشی ئەیلوول پەنای بۆ ئێران بردووە و لە شاری مەریوان نیشتەجێ بووە. هاوسەرگیری لەگەڵ عەینا حەمە سەعیدی کردووە و باوکی چوار کوڕ و سێ کچ بووە (کازم، مەسعود، یادگار، ئەسعەد، ڕەحمەت، ڕێزان، فاتیەمە).
لە ساڵی 1986 چووەتە ڕیزی پێشمەرگە لە هێزەکانی سۆرەن سەر بە کۆمیتەی ناوخۆی دەربەندیخان لە لقەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان. حەمە سووفی کەریم لە ساڵی 1987 بە پارچەی بۆمبی فڕۆکەکانی ڕژێمی بەعس لە مووزەعی بەرگری لە شاخی سۆرەن برینداری قورس بوو.
لە سەرەتای ڕاپەڕینی جەماوەریی گەلی کوردستانەوە لە ناوچەی شارەزوور بەشداری ڕاپەڕینەکەی کرد. لە 7ی ئاداری 1991 دوای ئەوەی سەربازان لە پرۆسەی دووبارە دەستبەسەرداگرتنەوەی کەمپی قاینجە لە نزیک سەید سادق بە گولـلە برینداریان کرد، شەهید بوو.
سەرچاوە:ئەرشیفی دەستەی ئەنسیكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


