کەریم سەلام تەها، ناسراو بە ملازم سەید کەریم - ملازم شێخ کەریم، ساڵی ١٩٤٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە بنەماڵەی شێخانی تەریقەتی قادرییە لە گەڵەزەردەی پارێزگای سلێمانی، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە یەکێتی قوتابیانی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٦٨ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی به‌غدا خوێندوویەتی، لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کۆلێژی پۆلیسی به‌غدا وەرگیراوە، ساڵی ١٩٧٤ بە پلەی ملازمی دووەم و بەکالۆریۆس لە کۆلێژی پۆلیس دەرچووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ساڵی ١٩٧٥ ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە و دوای ماوەیەکی کەم گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان، دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی ئێران ساڵی ١٩٧٥ بۆ شاری عەمارە دوورخراوەتەوە و تا ساڵی ١٩٧٧ لەوێ ماوەتەوە، لە بەرەی زیارەتی پارێزگای هەولێر بە گوللەی هێزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەختی بریندار بووە، لە ٢ی ئابی ١٩٩٥ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێی ڕوژههلاتی کوردستان بەهۆی برینە سەختەکەیەوە کۆچی دوایی کردووە، تەرمەکەی بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە گۆڕستانی پیرمام (هەولێر) لە ٤ی ئابی ١٩٩٥ بە خاک سپێردرا، لەسەر شەهیدبوونی مەكته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان - یەکگرتوو ڕۆژی ٤ی ئابی ١٩٩٥ بەیاننامەیەکی دەرکرد، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی پرسەیەکی بۆ لە مزگەوتی خەلیفە چوارەکە لە ناحیەی پیرمام - پارێزگای هەولێر دانا، هەروەها لە ١٢ی ئابی ١٩٩٥ لە هۆڵی کولتووری کوردی لە شاری لەندەن پرسەیەکی بۆ دانرا، شارەزای زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، سویدی و فارسی) بوو.
لاپەڕەکانی خەبات
ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمه‌رگه کرد، ساڵی ١٩٧٤ فەرماندەی فەوجێکی لە هێزی زەمناکۆ وەرگرت، لە ١٩٧٤ بوو بە فەرماندەی فەوجی چوار - هێزی خەبات، ساڵی ١٩٧٤ بەشداری خولی تۆپهاوێژی ئاسمانی لە وڵاتی ئێران کرد، ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی گەروی عومەر ئاغا لە بەرەی ڕەواندز - پارێزگای هەولێر بە سەختی بریندار بوو، لە تشرینی دووەمی ١٩٧٨ جارێکی دیکە پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی سۆسیالیستی کورد (پاسۆک) کرد، ساڵی ١٩٧٩ بوو بە ئەندامی سەرکردایەتی پاسۆک، ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ کۆمەڵێک پێشمه‌رگه بۆ پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەی سەردەشت بەشداری کرد، ساڵی ١٩٨٣ لە شەڕی سەنجاقۆڵی بریندار بوو، ساڵی ١٩٨٥ فەرماندەیی شەڕی شێرمەری لە پارێزگای هەڵەبجە کرد، ساڵی ١٩٨٦ وەک ئەندامی حیزبی سۆسیالیستی کورد واژۆی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد، لە شوباتی ساڵی ١٩٨٧ لە شەڕی قەرەداغی پارێزگای سلێمانی بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی عێراق بە سەختی بریندار بوو، لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ لە گوندی کوێزەڵەی پارێزگای سلێمانی بارەگای حیزبی سۆسیالیستی کورد (پاسۆک) پێشوازی لە ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان و عێراق و فەرماندەی هێزی حەمزە عەلی باپیر کرد، لە دیدارەکەدا باسی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا کرا، لە ١٢ی حوزەیرانی ١٩٨٨ لە بارەگای حیزبی شیوعی عێراق بە نوێنەرایەتی حیزبی سۆسیالیستی کورد (پاسۆک) واژۆی بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی بەرەی کوردستانی کرد، وەک فەرماندە بەشداری لە داستانی قەیوان (سلێمانی) کرد و بەهۆی بۆردومانی کیمیایی بریندار بوو، ساڵی ١٩٨٨ لە داستانی خواکوڕکی پارێزگای هەولێر بەشدار بوو، لە ٣-٤ی ئەیلوولی ١٩٨٩ نوێنەری کۆنگرەی یەکەم-ی یەکێتی مافپەروەرانی کوردستان بوو لە نوکان لەسەر خاڵی سنووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراق، وەک نوێنەری حیزبی سۆسیالیستی کورد (پاسۆک) لە کۆبوونەوەی فراوانی بەرەی کوردستانی بەشدار بوو، ساڵی ١٩٩١ بە توندی بەرگری لە شاری سلێمانی کرد، ساڵی ١٩٩١ فەرماندەیی شەڕی عەربەتی دژی هێزە زەمینییەکانی سوپای عێراق کرد و لەم هەڵمەتەدا ئەفسەرێکی عێراقی بە پلەی بەرز بە دیل گرت، ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەڕینی دووەمی سلێمانی بەشدار بوو، لە ٧-١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٩١ بە عضو کمیتهی ناوه‌ندی حیزبی سەربەخۆیی دیموکراتی کوردستان (پاسۆک) هەڵبژێردرا، ساڵی ١٩٩٢ لەسەر لیستی (یەکگرتن) بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان کاندید بوو، ساڵی ١٩٩٢ دوای نزیکبوونەوەی حیزبی سەربەخۆیی دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموکراتی گەلی کوردستان و حیزبی سۆسیالیستی کوردستان (کۆنگرەی یەکەم) بوو بە عضو کمیتهی ناوه‌ندی حیزبی یەکگرتووی کوردستان، ساڵی ١٩٩٣ دوای یەکگرتنی چوارەم بوو بە عضو کمیتهی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان یەکگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەم)، بەرپرسی لقی چواری لە ١٩٩٣-١٩٩٤ وەرگرت، لە خاڵی سنووری باشماخی پارێزگای سلێمانی لە ڕێوڕەسمی پێشوازی و گەڕاندنەوەی ڕوفاتی مستەفا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩) و ئیدریس بارزانی(١٩٤٤-١٩٨٧) لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ دوا مەنزڵگایان لە گوندی بارزانی پارێزگای هەولێر لە ڕۆژی چوارشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٣ بەشدار بوو، ساڵی ١٩٩٥ فەرماندەیی میحوەرێکی زیارەتی (هەولێر)ی وەرگرت، لە شەڕەکانی: (شەڕی گەروی عومەر ئاغا لە ناحیەی دیانا - پارێزگای هەولێر ساڵی ١٩٧٤)، (شەڕی ئەحمەد بێرنە ساڵی ١٩٨٠)، (شەڕی سەقز لە ڕوژههلاتی کوردستان دژی پاسدارانی ئێران ساڵی ١٩٨٣)، (شەڕی سماقۆڵی لە پارێزگای هەولێر ساڵی ١٩٨٣)، داستانی قەیوان – ماوەت لە پارێزگای سلێمانی ساڵی ١٩٨٧) و (شەڕی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی ساڵی ١٩٩١) بەشدار بوو. لە ١١ی تەمموزی ١٩٩٥ فەرماندەیی هێرشی پێچەوانەی دژی هێزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە زیارەتی پارێزگای هەولێر کرد.
لە بەرهەمە چاپکراوەکانی:
-
عقاب آسیا - ١٩٨١.
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان
-
ئه‌مڕۆ ته‌رمی بارزانی نه‌مر و ئیدریسی جوانه‌مه‌رگ له سلێمانیه‌وه ده‌گه‌نه هه‌ولێر، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٧٦٣، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ٧ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٣ز، ل ل ١ ـ ٢.
-
كۆنگره، ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیمان ڕاده‌گه‌ینێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٧٢٩، هه‌ولێر، هه‌ینی، ٢٧ ئابی ١٩٩٣ز، ل ١.
-
هێژا مسعود بارزانی له پرسه‌ی شه‌هید سه‌ید كه‌ریم ئاماده ده‌بێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ٢.
-
له هه‌موولاوه .. بروسكه‌ی ماته‌مینی بۆ شه‌هیدی شه‌رعیه‌ت سه‌ید كه‌ریم، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ٢.
-
جه‌لالییه‌كان ڕێ له هاووڵاتیان ده‌گرن و ناهێڵن به‌شداری پرسه‌ی شه‌هید الملازم كه‌ریم بكه‌ن، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ٢.
-
نوێنه‌رانی لایه‌نه كوردستانی و عێراقیه‌كان و كۆڕ و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌شداری پرسه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده كاكه مولازم سه‌ید كه‌ریم ده‌كه‌ن، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ٢.
-
پرسه‌نامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ٢.
-
پرسه‌نامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کورد له سوریا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ٢.
-
سه‌ید که‌ریم سه‌لام ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ٣.
-
ته‌رمی پیرۆزی شه‌هیدی شه‌رعیه‌ت سه‌ید که‌ریم ده‌گاته‌وه کوردستان، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ل ٣، ١٧.
-
ئه‌وه‌ی روویدا ... تاکتیک بوو یان شکستی ڕاسته‌قینه؟، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ١١.
-
کاکه سه‌ید که‌ریم قاره‌مانی داستانی زیاره‌ت بوو، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ١.
-
فه‌یسه‌ڵ ڕەسول خۆشناو، بایۆگرافیای ئه‌فسه‌رانی کورد، به‌شی دووه‌م، (تهران ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠٢٠ز)، ل ٢٦٠ ـ ٢٦١.
-
ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی، بیره‌وه‌رییه‌کانم، (ئستکهوڵم ـ ١٩٩٧ز)، ل ل ٤٢١، ٤٨٠، ٥٤٢.
-
روود هوف و میخێل لیزنبێرگ و پیته‌ر مووله‌ر، هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستانی عێراق ١٩ی مایسی ١٩٩٢ ئه‌زمونێكی دیموکراسی یانه، وه‌رگێڕانی صفوت رشید صدقی، (سلێمانی ـ لێژنه‌ی سلێمانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی هۆله‌نده و کوردستان ـ ١٩٩٤ز)، ل ل ٣٠، ٨٧، ٩١ ـ ٩٢.
-
پێنجه‌مین ساڵڕۆژی به‌ره‌ی کوردستانی، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ١٦٦٤، هه‌ولێر، سێشهمه، ٨ حوزه‌یرانی ١٩٩٣ز، ل ٣.
-
سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن، کورد و یه‌که‌م ئه‌زمون، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی کارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ٨١، ١٠١، ٢٧٨.
-
ئه‌کره‌می ساڵحی ڕه‌شه، شاری سلێمانی، به‌رگی پێنجه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی ڕه‌هه‌ند ـ ٢٠١٨ز)، ل ل ٤٣٠ ـ ٤٣٢.
-
البارزاني یتلقی العدید من برقیات التعزیة باستشهاد البطل الالملازم كریم، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٧٧١، الثلاثاء، ٢٢ آب ١٩٩٥م، ص ٣.
-
برایه‌تی داستانی گه‌وره‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانمان تۆمار ده‌کات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌کگرتوو، ژماره ٢١٣١ و ٢١٣٢، هاوینه‌هه‌واری پیرمام، پێنجشه‌مه، ٢٠ ته‌موزی ١٩٩٥ز، ل ٨.
-
به‌یانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی به بۆنه‌ی شه‌هید بوونی تێكۆشه‌ری نه‌ته‌وه په‌روه‌ری به‌رزی کورد، سه‌ید که‌ریم سه‌لام ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌کگرتوو، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، هه‌ولێر، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ٣.
-
اجتماع القیادة السیاسیة للجبهة الكردستانیة، جریدة گه‌ل (الشعب)، لسان حال حزب الشعب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٣٧، السنة السابعة، أوائل آذار ١٩٩٠م، ص ص ١، ١٤.
-
بیان المكتب السیاسي لحزبنا الدیمقراطي الكوردستاني بمناسبة استشهاد المناضل القومي الخالد الملازم كریم، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٧٧١، مصیف صلاح ا‌لدین، الثلاثاء، ٢٢ آب ١٩٩٥م، ص ٤.
-
جه‌عفه‌ر مسته‌فا مه‌عروف، گوڵبژێرێك له یاداشته‌کانم، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ١٩٩٩ز)، ل ١٣١.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ١٨٣.
-
حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج هه‌ڵه‌بجه‌یی، له شنروێ وه بۆ ستكهۆڵم، چاپی سێیه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی کارۆ ـ ٢٠١٥ز)، ل ل ٢٨٢ ـ ٢٨٣، ٣٩٢.
-
حوار مع (هاوبیر الملازم كریم) عضو المكتب الساسي ل(پاسۆك)، جریدة نه‌ورۆز، جریدة حزب الأستقلال الدیمقراطي الكردستاني (پاسۆك) فرع دهۆك، العدد ٦، السنة الأولی، آیار ١٩٩٢م، ص ص ٨ ـ ٩.
-
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، ڕۆژ ژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك ١٩٧٦ ـ ١٩٩٦، به‌رگی چواره‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی دیلان ـ ٢٠٠٩ز)، ل ٦٩٨.
-
ڕێکار ئه‌حمه‌د، یه‌کگرتن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی به‌هه‌ست ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٦٣، ٧٨.
-
ساسان ده‌روێش، شه‌هید مولازم که‌ریم ڕۆڵه‌یه‌كی به‌وه‌فا و به ئه‌مه‌كی ڕێبازی کوردایه‌تی، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٤٨٥١، هه‌ولێر، دووشه‌مه، ٣ ئابی ٢٠١٥ز، ل ٥.
-
سه‌رکه‌وت سلێمان و به‌ختیار غه‌فور باڵه‌کی، یه‌کێتی مافپه‌روه‌رانی کوردستان له ١٥ ساڵی خه‌باتیدا (١٩٨٩ ـ ٢٠٠٤)، (هه‌ولێر ـ یه‌کێتی مافپه‌روه‌رانی کوردستان ـ چاپخانه‌ی مناره ـ ٢٠٠٤ز)، ل ل ١٠، ٢٤.
-
شه‌ریف وه‌رزێر و محه‌مه‌د زه‌رزی، جه‌وله‌یه‌ك به قوڵایی خاکی نیشتماندا، چاپی دووه‌م، (بێ شوێن ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ١٤١ ـ ١٤٢.
-
شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ١٢٤.
-
فازیل ڕەئووف، به‌ره‌و خۆر، به‌رگی یه‌که‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠١ز)، ل ١٨٧.
-
کاک مولازم که‌ریم سه‌لام، گۆڤاری خوێندکاری کورد، ئۆرگانی ڕێكخراوی خوێندکارانی سۆسیالیستی کورد له ئه‌وروپا (سۆكسه)، ژماره ٢١، ده‌زگای چاپه‌مه‌نی شه‌هید فه‌رهاد، ١٩٩٥ز، ل ٦٥.
-
مجلس فاتحة في لندن علی روح الشهید سید كریم، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٧٧١، الثلاثاء، ٢٢ آب ١٩٩٥م، ص ٢.
-
محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه کورته مێژووی پارتی و کولتووری به‌رزانی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٩٧.
-
هه‌رگیز .. ئۆتۆنۆمی له ئاستی قوربانیدانی گه‌له‌که‌ماندا نیه، گۆڤاری سه‌ربه‌خۆیی، ئۆرگانی ناوه‌ندی پارتی سه‌ربه‌خۆیی دیموکراتی کوردستان (پاسۆك)، ژماره ١١، شوباتی ١٩٩٢ز، ل ١.
-
هه‌ڵۆ، کۆستی گرانم ... کاک مولازم که‌ریم سه‌لام، گۆڤاری خوێندکاری کورد، ئۆرگانی ڕێكخراوی خوێندکارانی سۆسیالیستی کورد له ئه‌وروپا (سۆكسه)، ژماره ٢٤ و ٢٥، به‌رلین، ده‌زگای چاپه‌مه‌نی شه‌هید فه‌رهاد، ١٩٩٧ز، ل ل ٥٧ ـ ٦٠.
-
حه‌مه‌ی ئامۆزا، گوڵی چیا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ـ ٢٠٠٠ز)، ل ل ٦، ٩، ١١، ١٤، ١٩ ـ ٢٢.
-
هێژا مسعود به‌رزانی : کاکه سه‌ید که‌ریم قاره‌مانی داستانی زیاره‌ت بوو .. به‌ڵێن بێت خوێنی بزر نه‌بێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌کگرتوو، ژماره ٢١٣٣ و ٢١٣٤، دووشه‌مه، ٧ ئابی ١٩٩٥ز، ل ١.


