نادیر عەلی موراد لەدایکبووی شاری هەڵەبجەیە. لە ساڵی ١٩٥٢ لە ڕیزەکانی سوپای عێراق دەرچووە و لە دۆڵی خەلانی سەر بە پارێزگای هەولێر پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە کردووە. لە ساڵی ١٩٧٥ دوای شکستى شۆڕشی ئەیلوول کۆچی کردووە بۆ ئێران. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە کۆماری نەمسا کۆچی دوایی کردووە و لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە شاری هەولێر بە خاک سپێردراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسی بووە.
خەباتنامەنادیر عەلی موراد لە ساڵی ١٩٦٣ لە بەرەی مێرگەسۆری سەر بە پارێزگای هەولێر بەرکەوتەی چەکی فۆسفۆری هێزی ئاسمانیی عێراق بووە. لە ساڵی ١٩٦٣ لە چیای شیرین لە ناوچەی بارزانی سەر بە سنووری پارێزگای هەولێر دیداری لەگەڵ سەرۆک مستەفا بارزانی (١٩٠٣ - ١٩٧٩) کردووە. لە ساڵی ١٩٦٣ بەشداری شەڕی حەسەن بەگی لە سنووری پارێزگای هەولێر کردووە و تێیدا بریندار بووە. لە ساڵی ١٩٦٥ بووە سەرلق لە هێزی خەبات. لە ساڵی ١٩٦٩ بووە فەرماندەی بەتالیۆنی حەوتی هێزی خەبات. لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان لە ناوچەی هەورامان کردووە. لە ساڵی ١٩٧٨ بووە بەرپرسی لێژنەی لقی سێ و چوار. لە ساڵی ١٩٧٩ لە کۆنگرەی نۆیەمدا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٧٩ بووە جێگری بەرپرسی لێژنەی لقی چوار. لە ساڵی ١٩٨١ بەرپرسی لێژنەی لقی سێ و چوار بووە.
لە ساڵی ١٩٨٢ بەشداری ئازادکردنی کۆڵانی هەڵەبجە - سەید سادقی کردووە. لە ساڵی ١٩٨٥ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی کاریکردووە. لە ساڵی ١٩٨٨ بە نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری لە پلاندانانی ڕزگارکردنی شارەزوور لە دەستی سوپای عێراق کردووە. لە ساڵی ١٩٨٨ لە خەباتکاری بیست و دووەمی لێژنەی لقدا بۆ یەکەمجار بە بەرپرسی لێژنەی لقی دوو دەستنیشان کراوە. لە ساڵی ١٩٨٩ بە بەرپرسی لێژنەی لقی چوار دەستنیشان کراوە. لە ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بەشداری ڕاپەڕینی باشووری کوردستانی کردووە. لە ساڵی ١٩٩٣ نوێنەری کۆنگرەی یانزەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو لە شاری هەولێر بووە. لە ساڵی ١٩٩٣ بەهۆی خەبات و بەرخۆدانی لە شۆڕشی ئەیلوول، گوڵان و قۆناغی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانیی نەمرى وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٩٩ نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە. لە ساڵی ٢٠١٠ نوێنەری کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. لە ساڵی ٢٠١٣ کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوەکان:١ - ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


