شەهید ڕەسول عەبدوڵڵا مستەفا، لە ساڵی 1940 لە گوندی سەرانى قەزای ڕەواندزی پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. گوندنشین بووە و بە کاری کشتوکاڵەوە سەرقاڵ بووە، نەخوێندەوار بووە و ژیانی هاوسەرگیریی پێکنەهێناوە.
لە ساڵی 1958 پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلولەوە دەکات و لە بەتەلیۆنی 3ی هێزی بالەک دەبێتە پێشمەرگە، کە شەهید مەلا ئەمین بارزانی فەرماندەی ئەو بەتەلیۆنە بووە. لە شەڕەکانی سنووری ڕەواندز و سەرتیز و کۆڕەکدا بەشداری کردووە. لە 3ی گوڵانی 1965 لە شەڕێکی قورس لە دۆڵی ئەکۆیان، لە کاتی ئازادکردنی ڕەبایەی (گردی مەشک)، لەلایەن ئەرتەشی ڕژێمی عێراقەوە شەهید کرا.
سەرچاوە:1. ئەرشیفی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان


