بەڕێوەچوونی کۆنگرە:

بۆ ئەوەی ڕیزەکانی خۆی لە نوێوە ڕێکبخاتەوە و لەگەڵ بارودۆخی نوێدا بگونجێت، سکرتارییەتی یەکەتی قوتابیانی کوردستان بڕیاری بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 12ی دا، بۆ ئەمەش کۆمیتەیەکی ئامادەکار پێکهێنرا و تەممووزی 2007 وەک کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە دیاری کرا، لە ماوەیەکی کەمدا ئامادەکارییەکانی کۆنگرە لەلایەن کۆمیتەی ئامادەکارەوە کۆتایی هات و ئەندامان لە ڕێکخراوەکانی لقەکاندا بۆ کۆنگرە هەڵبژێردران، بەڵام بەهۆی چەند هۆکارێکەوە کۆنگرە لە کاتی خۆیدا بەڕێوەنەچوو و 2 مانگ دواخرا(1).

پاش تەواوبوونی هەموو ئامادەکارییەکان، لە 23-24ی ئەیلوولی 2007 کۆنگرە لە هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی 410 نوێنەری هەموو ڕێکخراوەکانی لقەکان، لەژێر دروشمی (زانست و تێکۆشان بۆ نەتەوەیەکی ئازاد - بەرەو داهاتوویەکی ڕووناک)، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و عەدنان موفتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان(2). فازڵ میرانی سکرتێری مکتب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK)، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و چەند میوانێکی دیکە دەستی بە کارەکانی کرد(3).

لەو کۆنگرەیەدا هەندێک گۆڕانکاری لە مەرجەکانی پەیوەست بە ڕێکخراوەکانی یەکەتی قوتابیانی کوردستان ئەنجامدرا، وەک لق بۆ ناوەندی پارێزگا و کۆمیتەی ناوچە بۆ لقی ناوچە(4).

پاش خوێندنەوەی وتاری بەشداربووان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆمیتەکان کە دەستنیشان کرابوون، سکرتارییەتی نوێ لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە بەم شێوەیە هەڵبژێردران:

1- ڕێناس جانۆ - سکرتێر

2- هێرمان محەمەد سەلیم – بەرپرسی بەشی ڕێکخستن، ئەندامی مکتب سیاسیی سکرتارییەت

3- جەبار حاجی عەبدوڵڵا - بەرپرسی بەشی ئامار و پلاندانان، ئەندامی مکتب سیاسیی سکرتارییەت.

4- شەدومان خەلیل – بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان، ئەندامی مکتب سیاسیی سکرتارییەت

5- کاروان محەمەد سابیر - بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن، ئەندامی مکتب سیاسیی سکرتارییەت

6- عیرفان عەزیز عەزیز - بەرپرسی بەشی وەرزش و هونەری، ئەندامی مکتب سیاسیی سکرتارییەت.

7- ئەحمەد بیژار فازڵ – بەرپرسی کاروباری قوتابیان و نوێنەرایەتی، ئەندامی مکتب سیاسیی سکرتارییەت

8- شوکریە تەیموور ئەحمەد – بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و پەروەردە، ئەندامی مکتب سیاسیی سکرتارییەت.

9- شەیما محەمەد زاهیر - بەرپرسی بەشی دارایی و بەڕێوەبردن، ئەندامی مکتب سیاسیی سکرتارییەت

10- هۆگر بایز ساڵح - ئەندامی بەشی دارایی، ئەندامی مکتب سیاسیی سکرتارییەت

11- ئاریان سەلاحەدین ئەسعەد - ئەندامی بەشی کاروباری قوتابیان و نوێنەرایەتی، ئەندامی مکتب سیاسیی سکرتارییەت

12- شڤان حەمدی حوسێن - ئەندامی بەشی ڕێکخستن، ئەندامی مکتب سیاسیی سکرتارییەت.

ئەندامانی یەدەگی سکرتارییەت:

1- ئەنەس ئەیووب عەبدولڕەزاق – ئەندامی بەشی ڕێکخستن، ئەندامی یەدەگی مکتب سیاسیی سکرتارییەت.

2- عومەر بەکر وەسوو - ئەندامی بەشی ڕێکخستن، ئەندامی یەدەگی مکتب سیاسیی سکرتارییەت.

 سەرچاوە:
  1. عیرفان عەزیز عەزیز، کۆنگرە و کۆنفڕانسەکانی یەکەتی قوتابیانی کوردستان، چاپی 1، (هەولێر-چاپخانەی ڕۆژهەڵات-2012)، ل 206.
  2. بە چاودێری و ئامادەبوونی سەرۆکی کوردستان کۆنگرەی 12ی یەکەتی قوتابیانی کوردستان دەستی پێ کرد، ڕۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژمارە 2627، هەولێر، دووشەممە، 24.09.2007، ل 1.
  3. عیرفان عەزیز عەزیز، سەرچاوەی پێشوو، ل 207.
  4. - ڕاپۆرتی ئەنجامەکانی کۆنگرەی 12ی یەکەتی قوتابیانی کوردستان، گۆڤاری خەباتی قوتابیان، ئۆرگانی یەکەتی قوتابیانی کوردستان، ژمارە 72، هەولێر، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، کانوونی دووەمی 2008، ل 10-11.
  5. هەمان سەرچاوە، ل 12