لە ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول کرد و لەلایەن خالید ئەجگەییەوە، کە سەر بە هێزی سەفین لە پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، بووە پێشمەرگە.
یەحیا عەبدوولا و دەستەیەک لە هاوڕێکانی لە ساڵی ١٩٧٤ لەنێوان گوندی مەلوک و مەرجەسەر، سەر بە ناحیەی بێتواتە، هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سەربازی ڕێژیمی ئەوکاتی عێراق. دوای ڕووبەڕووبوونەوە یەحیا عەبدوولا بە گوللەیەکی سەربازی لێی درا و شەهید بوو. پاشان هاوڕێکانی تەرمەکەیانی بردە گۆڕستانی گوندی نیواوەی سەر بە ناحیەی بێتواتە و لەوێ بە خاکیان سپارد.
سەرچاوە:١. ئەرشیفی دەستەی موسوعەی پارتی دیموکراتی کوردستان


