
مەنسوور شەریف عەبدوڵا عەزیز
شەهید مەنسوور شەریف عەبدوڵا پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوو و لە ساڵی 1974 لە شاخی زۆزیک شەهید کرا.
لە کۆمەڵەدا بگەڕێ، بە پۆل، زمان، و بەرواری بڵاوکردنەوە پاڵاوتن بکە.
٢٬٣٨٧ ئەنجام

شەهید مەنسوور شەریف عەبدوڵا پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوو و لە ساڵی 1974 لە شاخی زۆزیک شەهید کرا.

قادر سالار فەرەج محەمەد، لە ساڵی 1974دا پەیوەندی بە هێزە پێشمەرگەکانی شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە و لە ساڵی 1974دا لە شەڕی چیای زۆزیک شەهید بووە.

شەهید محەمەد عەبدوڵڵا ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوو، لە ساڵی ١٩٧٤دا لە سنگەرەکانی بەرگری لە چیای زەمناکۆ شەهید بوو.

عەبدوڵڵا ئەحمەد پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوو، لە ساڵی 1965دا لە نزیک ناوچەی پردێ شەهید بووە.

حەمەد ئیسماعیل میڕاد، لە ساڵی ١٩٦٦دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و بووە پێشمەرگە. لە ساڵی ١٩٧٥دا لە گوندی سەردرێی دۆڵی خانەقا بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی عێراق شەهید کراوە.

سلیمان عەبدوڵڵا مستەفا، لە ساڵی ١٩٦١دا بەشداری ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) بوو و بووە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٧٤دا لە شەڕێکی قورسدا لە شارۆچکەی ڕوواندز بە گوللەی ڕژێمی بەعس شەهید بووە.

جەعفەر ڕەسوڵ حەمەدی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوو و لە ساڵی ١٩٦٩دا لە چیای ئەسۆس شەهید کراوە.

ئەحمەد مستەفا میلۆک خەدر پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، لە ساڵی 1974دا لە ناوپردان شەهید بووە. شەهید ئەحمەد مستەفا میلۆک خەدر لە ساڵی 1935دا لە گوندی ژینێراوەی سەر بە شارۆچکەی ڕەواندزی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بوو و کاری جوتیاریی دەکرد و هاوسەرگیری کردبوو.

یوسف حەمەد ڕەزاق، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، لە ساڵی 1965دا دوای دەستگیرکردنی لە گوندی بالەکیان لەلایەن لیوای 4ی سوپای عێراقەوە گوللەباران کرا.

زۆراب خازی بابیر خازی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوو و لە ساڵی 1988دا لە دەشتەکانی خواکورک شەهید بووە.

حەمید حەسەن شیوان، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بوو و لە ساڵی 1966دا لە گەڕووی عومەر ئاغای ناحیەی دیانەی پارێزگای هەولێر شەهید بووە.

شەهید فەرووق حەمە عەلی، پێشمەرگەی ڕاپەڕینی جەماوەریی گەلی کوردستان بوو، لە کردەوەی ئازادکردنی شاری کەرکووک لە ساڵی ١٩٩١دا برینێکی قورس برد و لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی شەهید بوو.