

ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
Loading


مێژووی سەرەتای شۆڕشی گوڵان
ئەسعەد عەدۆ
2021
ئەم کتێبە لە دەروازەیەک و نۆ بەش پێکدێت کە بە گشتی باس لە هێرشی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بۆ سەر کوردستان دەکات.
بەشی یەکەمی ئەم کتێبە لەسەر ئیسلامی سیاسییە و تێیدا هەشت بابەت هەن کە باس لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدە، ڕێکارەکانی گرتنەبەر بۆ بەهێزکردنی باوەڕ، بەعس و چەکدارانی بیانی و سەلەفییە جیهادییەکان، پلاندانەری دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، بیر و باوەڕ و ئایدیۆلۆژیای داعش، سەرچاوە دارایی و داهاتەکانی داعش، ویلایەتەکانی داعش لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی و جیهان، چەکدارکردنی منداڵان، داگیرکردنی عێراق و دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامی لە سووریا دەکات.
بەشی دووەمیش باس لە ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان و تەعریبکردن دەکات و لە چوار بابەت پێکدێت: قۆناغەکانی تەعریبکردن، پلانی هێرشی داعش بۆ سەر کوردستان، پشتیوانیی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ کورد، ڕزگارکردنی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان کە داعش کۆنترۆڵی کردبوون.
بەشی سێیەمیش لەسەر شنگال، ئێزدییەکان و داعشە و لە پێنج بابەت پێکدێت و باس لە تیرۆر و ئایین، هۆزەکانی دەوروبەری شنگال و ئەوانەی خیانەتیان لە ئێزدییەکان کردووە، گرنگیی شاری شنگال بۆ دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، هەڵخەڵەتاندنی ئێزدییەکان، شایەتحاڵەکان دەکات.
لە بەشی چوارەمی کتێبەکەدا باس لە داعش و کریستیانەکان کراوە و دوو بابەت تێیدا جێگەیان گرتووە، لەژێر ناوی بە زۆر بوون بە موسڵمان، شایەتحاڵییە زیندووەکان لە دەشتی نەینەوای کریستیاننشین.
بەشی پێنجەم تاوانەکانی داعش، وێرانکردنی مزگەوت و پەرستگە ئایینییەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن داعشەوە تێیدا هەن.
بەشی شەشەم باس لە شەڕی ڕزگارکردنی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان دەکات و لە سێ بابەت پێکدێت: سەرکردایەتیی بارزانی، ڕێککەوتنی ئەمریکا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تێپەڕبوونی سوپای عێراق بە کوردستاندا بۆ ڕزگارکردنی مووسڵ.
لە بەشی حەوتەمدا باس لە کوردانی ڕۆژئاوا و داعش دەکرێت و دوو بابەت تێیدا جێگەیان گرتووە: دامەزراندنی پەیەدە، چاوپێکەوتنی مەسعود بارزانی لەگەڵ کوردانی ڕۆژئاوا.
بەشی هەشتەم لەسەر شەڕی کۆبانێ و ناردنی پێشمهرگه بۆ کۆبانێیە و لە سێ بابەت پێکدێت: هەوڵەکانی ناردنی پێشمهرگه بۆ کۆبانێ، تورکیا و داعش، هەڵوێستی ئێران و دەوڵەتی ئیسلامی و کوردستان.
لە بەشی نۆیەمدا باس لە ئامارەکانی داعش دەکرێت و چوار بابەت هەن: ژمارەی ئێزدییەکان و ژمارەی پەنابەران، کەمپەکانی پەنابەران بۆ ئێزدییەکان، ڕیفراندۆم، داستانەکانی پردێ و سێمێڵ.