گەڕانەوە
ڤیدیۆ
شۆڕشی بارزانی دووەم - بەشی دووەم
لەو بەشەدا لە زنجیرە بەڵگەفیلمەکانی شۆڕشەکانی بارزان، بە کورتی باسی پەیوەندییە سیاسییەکانی شۆڕش دەکرێت، لە گرنگترین بابەتەکاندا: دانوستاندنەکانی حکوومەت لە ساڵی ١٩٤٤ لەگەڵ سەرکردایەتیی شۆڕش، ڕێککەوتنی نێوان هەردوو لا و پێکهێنانی کۆمیتەیەکی پەیوەندییەکان، کاریگەری و چالاکییەکانی پارتی هیوا، پەیوەندیی شۆڕش بە (ژ.ک) و نوێنەرانی سۆڤیەت لە ڕۆژهەڵات، پێکهێنانی کۆمیتەی ئازادی و گەڕانی ڕێبەری شۆڕش مستەفا بارزانی بە ناوچەکانی کوردستاندا بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانیی هۆزەکان بۆ شۆڕش.







