ڤیدیۆ
شۆڕشی دووەمی بارزان بەشی یەکەم
لەو زنجیرە فیلمە دۆکیۆمێنتارییەدا، بە کورتی باسی ڕووداوەکانی دوای گەڕانەوەی مستەفا بارزانی لە ساڵی 1942 لە شاری سلێمانییەوە بۆ ناوچەی بارزان و هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەت و دەستپێکردنی شۆڕشی دووەمی بارزان دەکرێت. لە گرنگترین بابەتەکانی ئەم بەشەی زنجیرە فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکانی شۆڕشەکانی بارزان: ئامادەکاری و گەڕانەوەی سەرۆک مستەفا بارزانی لە شاری سلێمانییەوە بۆ ڕوژهەلاتی کوردستان و پاشان بۆ ناوچەی بارزان. هەوڵەکانی مستەفا بارزانی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەت. سەردانی مستەفا بارزانی بۆ ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و پەیوەندیکردن بە ڕێکخراوە سیاسییەکان لە بەشەکانی تری کوردستان. ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ داگیرکردنی ناوچەی بارزان. دەستپێکردنی شەڕ و دەستبەسەرداگرتنی بنکەکانی پۆلیسی حکومەت. گەمارۆدانی سەربازگەی مێرگەسۆر. شەڕی بەناوبانگی مزنی.







