پارێزەر جەرجیس فەتحوڵڵا شەماس، ناسراو بە جەرجیس فەتحوڵڵای پارێزەر، لە ساڵی ١٩٢٠ لە شاری مووسڵ لەدایکبووە، لە نەتەوەی کلدان و ئایینی مەسیحیی کاسۆلیکە، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری مووسڵ تەواوکردووە، لە ساڵی ١٩٣٩ لە بەشی یاسای کۆلێژی یاسای شاری به‌غدا وەرگیراوە و لە ساڵی ١٩٤٣ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە، بۆ ماوەیەک کاری پارێزەری کردووە، لە ساڵی ١٩٧١ بەرەو لوبنان ڕۆیشتووە و لەوێ نیشتەجێ بووە، لە ساڵی ١٩٧٥ و دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول پەنای بۆ ئێران بردووە، لە مانگی ئابی ١٩٧٩ دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و ئاڵۆزبوونی دۆخی ئێران داوای مافی پەنابەریی لە بەریتانیا کردووە، هەروەها ڕووی کردووەتە شانشینی سوید و وەک پەنابەر لەوێ ژیاوە،
لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٠٦ لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی عەنکاوەی نزیک هەولێر بە خاک سپێردراوە، شارەزای زمانەکانی (سریانی، عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی، کوردی، سویدی و فارسی) بووە.
لاپەڕە تێکۆشەرانەکانلە ساڵی ١٩٤٦ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی حیزبی ئیستیقلالی عێراقییەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٤٦ یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی حیزبی شەعب و خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی ڕەوافید بە زمانی عەرەبی بووە، لە ساڵی ١٩٤٧ بەرپرسیارێتی لقی مووسڵی حیزبی شەعبی گرتووەتە ئەستۆ، لە ساڵی ١٩٤٨ پەیوەندی بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە کردووە، لە ٤ی حوزەیرانی ١٩٥٦ خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی رائید بە زمانی عەرەبی بووە کە لە شاری مووسڵ دەردەچوو و لە ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ لەلایەن دەسەڵاتە سەربازییەکانەوە داخراوە، لە ٧ی ئایاری ١٩٥٩ خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری ڕۆژنامەی (الحقيقة – راستى) بووە کە لە شاری مووسڵ بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی دەردەچوو، لە ٣ی نیسانی ١٩٦٠ دوای دەرچوونی ژمارە ٢٤ی لەلایەن حکوومەتی کۆماری عێراق-ەوە داخراوە، لە مانگی کانوونی دووەمی ١٩٥٩ لە هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی مامۆستایانی عێراق لە شاری مووسڵ پشتگیریی لیستی مامۆستایانی حیزبی شیوعیی عێراقی کردووە، ڕۆڵی هەبووە لە ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکانی ئاشتیخوازان لە ساڵی ١٩٥٩ لە شاری مووسڵ کە لەلایەن حیزبی شیوعیی عێراقییەوە ڕێکخرابوو، هەروەها ڕۆڵی هەبووە لە تێکشکاندنی کودەتاکەی عەقید عەبدولوەهاب شەواف (١٩١٦-١٩٥٩) لە شاری مووسڵ.
لە ساڵی ١٩٥٩ ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق بووە، لە ساڵی ١٩٦٠ کاری پارێزەری لە شاری مووسڵ کردووە، لە ساڵی ١٩٦١ کاتێک شۆڕشی ئەیلوول هەڵگیرسا، بە هاوکاری ئەندازیار شەوکەت ناسراو بە شەوکەت ئاکرەیی بە شێوەیەکی نهێنی لە شاری به‌غدا ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان-یان دەرکردووە، لە ساڵی ١٩٦١ لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکوومەتی عێراقەوە دەستگیرکراوە و خراوەتە زیندانی ڕەمادی لە ڕۆژئاوای عێراق، لە هەمان ساڵدا لە زیندان ئازادکراوە و لێبوردنی گشتیی گرتووەتەوە، دیسانەوە دەستی بە دەرکردنی ڕۆژنامەی خەبات کردووەتەوە، لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣ کاتێک ڕاوێژکاری شاندی دانوستانکاری یەکەم کۆنگرەی گەل (کۆنگرەی کۆیە) بووە لەگەڵ ڕژێمی شاری به‌غدا، لەلایەن میلیشیاکانی پاسەوانی نەتەوەیی سەر بە حیزبی بەعسی عەرەبیی سۆسیالیستەوە دەستگیرکراوە و ئەشکەنجە دراوە.
لە ساڵی ١٩٦٨ ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری کادر و ڕۆژنامەی تەئاخین بووە، دووەم سەرنووسەری ڕۆژنامەی تەئاخین بووە بە زمانی عەرەبی، لە ساڵی ١٩٦٨ چووەتە ڕیزەکانی پێشمه‌رگه-ی شۆڕشی ئەیلوول، لە ساڵی (١٩٦٨-١٩٦٩) مامۆستای وانەی بنەما زانستی و سیاسی و مێژووییە هاوچەرخەکانی عێراق بووە لە خولی یەکەمی پەیمانگەی ئامادەکردنی مامۆستایانی شۆڕش، لە ساڵی (١٩٦٨-١٩٦٩) مامۆستای وانەی کاروباری عێراق بووە لە خولی یەکەمی قوتابخانەی ئامادەکردنی کادرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گوندی چۆمان لە ناوچە ئازادکراوەکانی پارێزگای هەولێر، لە ساڵی ١٩٦٩ مامۆستای وانەی زانستە سیاسییەکان بووە لە خولی دووەمی قوتابخانەی ئامادەکردنی کادرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گوندی ناوپردان لە ناوچە ئازادکراوەکانی پارێزگای هەولێر، لە ١٢ی حوزەیرانی ١٩٧٠ بە فەرمانی سەرکردە مستەفا بارزانی(١٩٠٣-١٩٧٩) بووەتە ئەندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەردانی شاری نەجەف لە ڕۆژئاوای عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی کۆچی دوایی گەورە مەرجەعی شیعە لە جیهاندا ئایەتوڵڵا عوزما عەبدولموحسین حەکیم (١٨٨٩-١٩٧٠)، لە ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٧٠ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی عێراق بە فەرمانێکی دواتر بڕیاری دادگای سه‌ربازی-ی عورفیی مووسڵی هەڵوەشاندووەتەوە کە بەسەریدا سەپێنرابوو، لە ساڵی ١٩٧٠ لەلایەن مندووبی کۆنگرەی هەشتەمەوە بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرا، لە تەممووزی ١٩٧٠ تا تشرینی دووەمی ١٩٧٠ مامۆستای وانەی جوگرافیای عێراق بووە لە خولی سێیەمی قوتابخانەی ئامادەکردنی کادرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری به‌غدا، لە ساڵی ١٩٧٠ لەلایەن دەسەڵاتدارانی حیزبی بەعسی عەرەبیی سۆسیالیستەوە دەستگیرکراوە و ئەشکەنجە دراوە و بۆ ماوەی حەفتا ڕۆژ لە قەسری نیهایە زیندانی کراوە لەسەر ئەوەی وتارێکی بە بۆنەی کۆچی دوایی جەمال عەبدولناسر (١٩١٨-١٩٧٠) لە ڕۆژنامەی تەئاخین نووسیوە. دوای گەشتکردنی بۆ لوبنان لە ساڵی ١٩٧٣ بۆ ماوەیەک لەلایەن دەزگای هەواڵگریی لوبنانەوە زیندانی کراوە، لە (١٩٧٣-١٩٧٤) بە فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی وەک ئەندامی لیژنەی ئامادەکردن و نووسینی پڕۆژەی فیدراڵییەتی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا، لە ساڵی ١٩٧٤ یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی مانگی سووری کوردستان، لە ساڵی ١٩٧٤ مامۆستای وانەی بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە لە خولی شەشەمی قوتابخانەی ئامادەکردنی کادرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گوندی زێوێی شێخی لە پارێزگای هەولێر، لە (١٩٧٤-١٩٧٥) سەرنووسەری گۆڤاری کادر و ڕۆژنامەی خەبات، زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، لە ٢٥ی نیسانی ١٩٩٩ گەڕاوەتەوە کوردستان و لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان پارێزەر جەوهەر نامیق سالم(١٩٤٦-٢٠١١) لە شاری هەولێر پێشوازی لێکراوە، لە ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان دکتۆر ڕۆژ نوری سدیق ناسراو بە ڕۆژ نوری شاوێس پێشوازی لێکراوە، لە ٣-٥ی نیسانی ٢٠٠١ بەشداری لە یەکەم کۆنگرەی ئەکادیمی دەربارەی کەرکووک لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شاری هەولێر کردووە و وتارێکی پێشکەش کردووە.
لە بەرهەمەکانی:١. ئهزواء عه‌لی ئهلقهزیه ئهلئاشووریه ـ ١٩٣٣.
٢. ئهلئوسوول ئهلتاریخیه لیحهرهکه ئهلعهممال ئه‌لعاله‌میه ـ ١٩٤٦.
٣. ئیسقاط ئه‌لحوکم لایهکوون بهههزا ـ ١٩٩٠.
٤. موغامهرهت ئهلکوویت، ئهلوهجه وهئهلخهلفیه ـ ١٩٩١، له دوو به‌رگدا.
٥. جه‌رائیم ئه‌لحه‌رب وهمورتهکبووها فی ئه‌لعێراق وهئهلکوویت ـ ١٩٩٢.
٦. مه‌باحیس ئاسوریه تاریخی ما ئههلهه ئهلتاریخی ـ ١٩٩٧.
٧. زیاره‌ت لێلمادی ئهلقهریب ـ ١٩٩٨.
٨. فاتحه‌ت ئینتیشار ئهلمهسیحیه فی میزۆپۆتامیا. چوار به‌رگ.
٩. کوردستان یان نەمان ـ (چاپی یەكەم ـ ١٩٨٦)، (چاپی دووەم ـ ٢٠١٢)، وه‌رگێڕان.
١٠. حه‌ول جه‌رائیم ئه‌لحه‌رب وهجهرائیم دید ئهلسێلم وهئهلئیباده ئهلعونصوریه ـ (چاپی دووه‌م ـ ٢٠٠٤).
١١. مه‌هد ئهلبهشهریه ـ (چاپی یه‌كه‌م ـ ١٩٧١)، (چاپی سێیه‌م ـ ٢٠٠١)، (چاپی چواره‌م ـ ٢٠١٠)، (چاپی پێنجه‌م ـ ٢٠١٢)، وه‌رگێڕان.
١٢. باشووری کوردستان ـ (چاپی دووه‌م ـ ١٩٩٩)، (چاپی سێیه‌م ـ ٢٠٠١)، (چاپی چواره‌م ـ ٢٠١٢)، وه‌رگێڕان.
١٣. کۆماری مهاباد ـ (چاپی یه‌كه‌م ـ ١٩٧٢)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠١٢)، وه‌رگێڕان.
١٤. عێراق لە سەردەمی قاسم ـ ٢٠١٢، وه‌رگێڕان له دوو به‌رگدا.
١٥. هەستان و کەوتنی ڕایخی سێیەم ـ ٢٠١٢، وه‌رگێڕان له دوو به‌رگدا.
١٦. تێڕوانینێک له ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی ـ ٢٠١٢، له پێنج به‌رگدا.
١٧. ژیاننامه ـ ٢٠٠٥، وه‌رگێڕان له سێ به‌رگدا.
١٨. پیاوان و ڕووداوه‌کان له ته‌رازوودا ـ ٢٠١٢.
١٩. بیره‌وه‌رییه‌کانی بێنڤێنوتۆ چێلینی ـ ٢٠١٢، وه‌رگێڕان.
٢٠. دوو لێکۆڵینه‌وه له په‌راوێزی شۆڕشی شێخ عوبێدوڵڵای نه‌هری ـ (چاپی یه‌که‌م ـ ٢٠٠٠)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠١٠)، (چاپی سێیه‌م ـ ٢٠١٢)، وه‌رگێڕان.
٢١. وریابوونه‌وه‌ی کورد ـ ٢٠١٢، له دوو به‌رگدا کراوه‌ته کوردی و به ناونیشانی وریابوونه‌وه‌ی کورد مێژووی سیاسیی ١٩٠٠ ـ ١٩٢٥ ساڵی ٢٠٠٩ له چاپ دراوه.
٢٢. ده‌رباره‌ی تاوانه‌کانی جه‌نگ و تاوانه‌کانی دژی ئاشتی و جینۆساید ـ ٢٠١٤.
٢٣. مێژووی مۆسیقای عه‌ره‌بی، وه‌رگێڕان.
٢٤. کارمێن برۆسیر ـ ١٩٥٤، وه‌رگێڕان.
٢٥. سوێندخواردنی که‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی له بڕیاره‌کانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی عراق.
٢٦. گه‌شتێک بۆ لای پیاوانی ئازا له کوردستان، (چاپی دووه‌م ـ ١٩٩٩)، (چاپی سێیه‌م ـ ٢٠١٢)، وه‌رگێڕان.
٢٧. چۆن ئاسمان شه‌ق ده‌که‌یت ـ ١٩٥٣، وه‌رگێڕان.
٢٨. دوایین سزادراو به مه‌رگ، ١٩٣٣، وه‌رگێڕان.
٢٩. بیره‌وه‌رییه‌کان له ماڵی مردووان، ١٩٥٣، وه‌رگێڕان.
٣٠. چیرۆکی سوێندخۆران ـ ١٩٥٨، وه‌رگێڕان.
٣١. موسڵ شاری دوو به‌هار ـ ١٩٥٦.
٣٢. سوێندخواردنی که‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی له بڕیاره‌کانی دادگای عراق ـ ١٩٥٧.
٣٣. میراتی ئیسلام ـ (چاپی یه‌که‌م ـ ١٩٥٤)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠١٢)، وه‌رگێڕان، له دوو به‌رگدا.
٣٢. کورد و تورک و عه‌ره‌ب ـ (چاپی یه‌که‌م ـ ١٩٧)، (چاپی دووه‌م ـ ٢٠١٢)، وه‌رگێڕان.
٣٣. واتای ناوی ده‌نگه‌کان له کتێبی ئهغانی ئه‌سفه‌هانی ـ ١٩٥٨.
٣٤. ده‌سته‌ی سوێندخۆران ـ ١٩٥٣.
سه‌رچاوه‌کان:-
ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
-
ئۆریێل دان، عراق له سه‌رده‌می قاسم، وه‌رگێڕان و لێکدانه‌وه‌ی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، به‌رگی یه‌که‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه و وه‌شانه‌کانی جه‌مه‌ل ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١، ٥١٢.
-
ئۆریێل دان، عراق له سه‌رده‌می قاسم، وه‌رگێڕان و لێکدانه‌وه‌ی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه و وه‌شانه‌کانی جه‌مه‌ل ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١، ٤٦٣.
-
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له پارتی دیموکراتی کوردستان له عراق، ڕۆژنامه‌ی تائێخی، ژماره ١٣٤٤، شاری به‌غدا، چاپخانه‌ی تایمس، سێشه‌ممه، ٢٩ ئایاری ١٩٧٣ز، ل ٤.
-
به چاودێری سه‌رۆک به‌رزانی.. کۆنگره‌یه‌کی ئه‌کادیمی ده‌رباره‌ی که‌رکووک به‌سترا، گۆڤاری گوڵانی عه‌ره‌بی، ده‌زگای گوڵان بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن، ژماره ٥٩، ساڵی پێنجه‌م، هه‌ولێر، ٣٠ نیسانی ٢٠٠١ز، ل ٢٥.
-
بوار نووره‌دین، کورد و کوردستان بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان له کتێبی کوردی‌دا، به‌رگی دووه‌م به‌شی دووه‌م، (تاران ـ چاپخانه‌ی تاران ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٣٠٢ ـ ٣٠٣.
-
پلو‌تارخ، ژیاننامه، وه‌رگێڕانی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، به‌رگی یه‌که‌م، (هه‌ولێر ـ وه‌شانه‌کانی ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ١، ٦٥٦.
-
پلو‌تارخ، ژیاننامه، وه‌رگێڕانی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ وه‌شانه‌کانی ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ٢٠٠٥ز)، ل ل ٦٦٣، ١٢٤٧.
-
پلو‌تارخ، ژیاننامه، وه‌رگێڕانی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، به‌رگی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ وه‌شانه‌کانی ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ١٢٥٥، ١٩٢٨
-
جه‌بار جه‌باری، مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی له عراق، (شاری به‌غدا ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری کوردی ـ چاپخانه‌ی ئوممه ـ ١٩٧٥ز)، ل ٥٤.
-
جه‌رجیس فه‌تحوڵڵای پارێزه‌ر، عراق له سه‌رده‌می قاسم ڕاو بۆچوون و بیره‌وه‌ری ١٩٥٨ ـ ١٩٨٨، به‌رگی دووه‌م، (سوید ـ ده‌زگای نه‌بز بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه ـ ١٩٨٩ز)، ل ل ٦٦٦ ـ ٦٦٨.
-
جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، پیاوان و ڕووداوه‌کان له ته‌رازوودا، (به‌یرووت ـ ده‌زگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه و وه‌شانه‌کانی جه‌مه‌ل ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١، ٩ ـ ١٩، ٨٠، ١٠١، ٤٣١.
-
جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، دوو لێکۆڵینه‌وه له په‌راوێزی شۆڕشی شێخ عوبێدوڵڵای نه‌هری، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه ـ ٢٠١٠ز)، ل ل ١، ١٩٩.
-
جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، سه‌رکێشی کوێت ڕوو و پشته‌وه‌که‌ی، به‌رگی یه‌که‌م، (ستۆکهۆڵم ـ ١٩٩١ز)، ل ل ١، ٣٧٤.
-
جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، تێڕوانینێک له ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی تا ساڵی ١٩٧٠، به‌رگی یه‌که‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه و وه‌شانه‌کانی جه‌مه‌ل ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١، ٥٨٥.
-
جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، سه‌رکێشی کوێت ڕوو و پشته‌وه‌که‌ی، به‌رگی دووه‌م، (ستۆکهۆڵم ـ ١٩٩١ز)، ل ل ٣٧٥، ٧٠٢.
-
جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، تێڕوانینێک له ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی تا ساڵی ١٩٧٠، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه و وه‌شانه‌کانی جه‌مه‌ل ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٥٩٧، ١١٩٦.
-
جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، تێڕوانینێک له ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی تا ساڵی ١٩٧٠، به‌رگی چواره‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه و وه‌شانه‌کانی جه‌مه‌ل ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١٨٩٣، ٢٣٠٠.
-
جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، تێڕوانینێک له ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی تا ساڵی ١٩٧٠، به‌رگی پێنجه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه و وه‌شانه‌کانی جه‌مه‌ل ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٢٣٩٠٩، ٢٧٨٤.
-
جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، وریابوونه‌وه‌ی کورد، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه و وه‌شانه‌کانی جه‌مه‌ل ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١، ٧٠١.
-
جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، وریابوونه‌وه‌ی کورد مێژووی سیاسیی ١٩٠٠ ـ ١٩٢٥، وه‌رگێڕانی حه‌سه‌ن جاف، به‌شی یه‌که‌م، (دهۆک ـ ده‌زگای توێژینه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی ـ چاپخانه‌ی خانی ـ ٢٠٠٩ز)، ل ل ١، ٩، ٣٤٤.
-
جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، وریابوونه‌وه‌ی کورد مێژووی سیاسیی ١٩٠٠ ـ ١٩٢٥، وه‌رگێڕانی حه‌سه‌ن جاف، به‌شی دووه‌م، (دهۆک ـ ده‌زگای توێژینه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی ـ چاپخانه‌ی خانی ـ ٢٠٠٩ز)، ل ل ١، ٣٤٥، ٧٥٢.
-
جه‌مال نه‌به‌ز، بیره‌وه‌ریینامه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی جاره‌کی دیی ناگه‌ڕێنه‌وه، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٧ز)، ل ٣٧١.
-
حه‌سه‌ن له‌تیف زوبێدی، ئینسایکلۆپیدیای پارتییه‌کانی عراق، (به‌یرووت ـ ده‌زگای عارف بۆ چاپه‌مه‌نی ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٤٨١.
-
دانا ئادامز شمیدت، گه‌شتێک بۆ لای پیاوانی ئازا له کوردستان، وه‌رگێڕان و لێکدانه‌وه‌ی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه و وه‌شانه‌کانی جه‌مه‌ل ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١، ٣٥٢.
-
دانا ئادامز شمیدت، گه‌شتێک بۆ لای پیاوانی ئازا له کوردستان، وه‌رگێڕان و لێکدانه‌وه‌ی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ١٩٩٩ز)، ل ل ١، ٤٦٤.
-
ده‌بلیو. ئه‌ی. ویگرام و ئیدگار. تی. ئه‌ی. ویگرام، مه‌هدی مرۆڤایه‌تی، وه‌رگێڕانی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه و وه‌شانه‌کانی جه‌مه‌ل ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١، ٤٤٦.
-
ده‌بلیو. ئه‌ی. ویگرام و ئیدگار. تی. ئه‌ی. ویگرام، مه‌هدی مرۆڤایه‌تی ژیان له ڕوژههلاتی کوردستان، وه‌رگێڕانی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵای پارێزه‌ر، (شاری به‌غدا ـ وه‌شانه‌کانی کۆمپانیای ده‌زگای عرووبه‌ی جیهانی بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی زه‌مان ـ ١٩٧١ز)، ل ل ١، ٣٧١.
-
ده‌بلیو. ئه‌ی. ویگرام و ئیدگار. تی. ئه‌ی. ویگرام، مه‌هدی مرۆڤایه‌تی ژیان له ڕوژههلاتی کوردستان، وه‌رگێڕانی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، چاپی چواره‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوکردنه‌وه ـ ٢٠١٠ز)، ل ل ١، ٣٤٩.
-
دیرۆکی خوله‌کانی کادیرانی پارتی، له شاخه‌وه بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه و ئه‌کادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕوژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ١٩، ٢٢، ٢٦، ٣٢، ٣٤، ٥٤.
-
رزگار نووری شاوه‌یس، خه‌باتمان به نهێنی له شاری به‌غدا ده‌رکرد دوای ئه‌وه‌ی په‌کخرا، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌کگرتوو، ژماره ٩٢٢، هه‌ولێر، هه‌ینی، ٣٠ نیسانی ١٩٩٩ز، ل ٨ ـ ٩.
-
رینیێ مورییس، کوردستان یان مه‌رگ، وه‌رگێڕان و لێکدانه‌وه‌ی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵای پارێزه‌ر، (له‌نده‌ن ـ کوردۆلۆجیا ـ ١٩٨٦ز)، ل ل ١، ١٤٣.
-
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردستانی عراق پێشوازی له مامۆستا جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا ده‌کات، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٩٩٨، هه‌ولێر، هه‌ینی، ٢٠ تشرینی یه‌که‌می ٢٠٠٠ز، ل ٢.
-
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان پێشوازی له كه‌سایه‌تی نیشتمان په‌روه‌ر ڕێزدار جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢٨٢١، هه‌ولێر، دووشه‌مه، ٢٦ی نیسانی ١٩٩٩ز، ل ١.
-
سه‌عید ناكام، بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌عید ناكام، (هه‌ولێر ـ بڵاوكراوه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٣ز)، ل ٢٣٥.
-
سی.جی. ئه‌دموندز، کورد و تورک و عه‌ره‌ب، وه‌رگێڕانی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، (هه‌ولێر ـ دار ئاراس بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه و وه‌شانه‌كانی جه‌مه‌ل ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١، ٦٢٣.
-
به‌ڕێز به‌رزانی وه‌فدێك ڕاده‌سپێرێت بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمی پرسه‌ی به‌ڕێوه‌چوو بۆ گیانی كۆچكردووی مه‌زن ئایه‌توڵڵا عوزما سه‌ید موحسین ئه‌لحه‌كیم، ڕۆژنامه‌ی تائێخی، ژماره ٤٦١، شاری به‌غدا، چاپخانه‌ی دار ئهلجاحز، شه‌ممه، ١٣ی حوزه‌یرانی ١٩٧٠ز، ل ٥.
-
سه‌ید عه‌لی موجانی، سولماز سه‌دقی، ئه‌لهه نه‌عمه‌تی و ...، فه‌رهه‌نگی پیاوان و بنه‌ماڵه هاوچه‌رخه‌كانی عێراق، (تاران ـ وه‌شانخانه‌ی عیزام ـ ١٣٩٢ی هه‌تاوی)، ل ٣٠٣.
-
سێر تۆماس ئه‌رنۆڵد، میراتی ئیسلام، وه‌رگێڕان و په‌راوێزنووسینی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ دار ئاراس بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه و وه‌شانه‌كانی جه‌مه‌ل ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١، ٣٦٠.
-
سێر تۆماس ئه‌رنۆڵد، میراتی ئیسلام، وه‌رگێڕان و په‌راوێزنووسینی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ دار ئاراس بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه و وه‌شانه‌كانی جه‌مه‌ل ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١، ٣١٩.
-
شه‌عبان سه‌عید محه‌مه‌د، ئه‌ز و هه‌ڤركی و پێلێت خه‌ما، (دهۆك ـ چاپخانه‌ی كۆلێژی شه‌ریعه‌ت ـ ٢٠٠٠ز)، ل ٤٢.
-
شوان حسێن شینك باڵه‌كی، جه‌وهه‌ر نامق سالم ١٩٤٦ ـ ٢٠١١ ژیان و به‌رهه‌م و ڕۆڵی سیاسی، زانكۆی سۆران فاكه‌ڵتی ئاداب، به‌شی مێژوو، ٢٠١٦ز، (ماسته‌رنامه‌ی بڵاونه‌كراوه)، ل ٢٠٧.
-
سه‌باح مه‌هدی ڕومه‌یز، ڕۆژنامه‌گه‌ریی سه‌رده‌می پاشایه‌تی، (به‌یرووت ـ ده‌زگای میسر مورته‌زا بۆ كتێبی عێراقی ـ ٢٠١٠ز)، ل ٥٨.
-
ته‌یب ئهلكیشكی، وێستگه هه‌ڵبژێردراوه‌كان له شۆڕشی ئه‌یلوولی ١٩٦١، (دهۆك ـ چاپخانه‌ی پارێزگای دهۆك ـ ٢٠١٧ز)، ل ٣٥.
-
عادل غه‌فووری خه‌لیل، حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئاشكرا له عێراق ١٩٤٦ ـ ١٩٥٤، (شاری به‌غدا ـ كتێبخانه‌ی جیهانی ـ چاپخانه‌ی ئۆفسێتی ئینتیسار ـ ١٩٨٤ز)، ل ٨٨.
-
عه‌بدولجه‌بار عهبدولموستهفا، ئه‌زموونی كاری به‌ره‌یی له عێراق له نێوان ١٩٢١ ـ ١٩٥٨، (شاری به‌غدا ـ دار ئه‌لحوریه بۆ چاپ ـ ١٩٧٨ز)، ل ١٢٩.
-
عه‌بدولحه‌مید ده‌روێش، ڕووناكییه‌ك له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کوردی له سووریا، چاپی سێیه‌م، (سلێمانی ـ ده‌زگای مارگرێت و ده‌زگای جه‌مال عیرفان ـ چاپخانه‌ی كه‌مال ـ ٢٠١٣ز)، ل ١٥٧.
-
عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لحه‌سه‌نی، مێژووی وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق، به‌رگی حه‌وته‌م، چاپی حه‌وته‌م، (شاری به‌غدا ـ دار ئهلشوئوون ئهلسهقافیه ئهلعامه ـ ١٩٨٨ز)، ل ٤١.
-
عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی ئه‌لبۆتانی، لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له مێژووی کورد و عێراقی هاوچه‌رخ، (هه‌ولێر ـ دار سپریز بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٤٣٦.
-
عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی ئه‌لبۆتانی، لاپه‌ڕه‌كان له بیره‌وه‌ریی مووسڵ، "كۆمه‌ڵه وتار و چاوپێكه‌وتن و بابه‌تێك له‌باره‌ی مێژووی نزیكی مووسڵ"، (هه‌ولێر ـ ئه‌كادیمیای کوردی ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، ٢٠١٧ز)، ل ٣٣٥.
-
عه‌بدولمه‌جید شه‌وقی ئه‌لبه‌كری، ئهلمهلحهمه ئهلمووسڵیه فی ئهلمهخازی ئهلشیوعیه، (مووسڵ ـ چاپخانه‌ی ئهلجومهوریه ـ ١٩٦٣ز)، ل ل ٢٦، ٧٥ ـ ٧٦.
-
فه‌رهاد حاجی، ئه‌نسكلوپیدیا و فه‌رهه‌نگا زیندیا کوردستانێ جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، گۆڤاری هیزل، ژماره ٩، هاڤینا ٢٠٠٨ز، ل ل ١٩ ـ ٢٧.
-
فه‌یسه‌ڵ ئهلدباغ، كه‌شفێكی بیبلیۆگرافی بۆ ڕۆژنامه و گۆڤاره کوردییهكان، به‌شی یه‌كه‌م، گۆڤاری گوڵانی عه‌ره‌بی، ژماره ١١، ده‌زگای گوڵانی ڕاگه‌یاندن، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، ٢٥ی نیسانی ١٩٩٧ز، ل ٥٧.
-
بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ژماره ٧١٤، ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراقی، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن له عێراق، ژماره ١٨٩٦ ئ، ساڵی دوازده‌هه‌م، شاری به‌غدا، یه‌كشه‌ممه، ٥ی ته‌مموزی ١٩٧٠ز، ل ٤.
-
بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ژماره ٩٥٨، ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراقی، وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندن له عێراق، ژماره ١٩١٥ ئ، ساڵی سێزده‌هه‌م، شاری به‌غدا، پێنجشه‌ممه، ٣ی ئه‌یلولی ١٩٧٠ز، ل ٢.
-
له‌تیف نادر ڕه‌واندزی، گرینگی ده‌زگای زانیاری کوردستان له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولی نه‌ته‌وایه‌تیدا، گۆڤاری گوڵان، ژماره ١٣٢، هه‌ولێر، ٢ی ئابی ١٩٩٧ز، ل ٤٦.
-
مام جه‌لال، خه‌بات له‌چی یه‌وه هات و چۆن بوو به ئۆرگانی پارتی؟ و چۆن به‌ڕێوه ده‌چوو؟ گۆڤاری خاك، ژماره ٥٥، ساڵی پێنجه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی ئۆفسێتی دلێر، ١٠ی كانونی دووه‌می ٢٠٠٢ز، ل ٥.
-
مه‌حموود فه‌هیمی ده‌روێش و موسته‌فا جه‌واد و ئه‌حمه‌د سووسه، ده‌لیلی كۆماری عێراق بۆ ساڵی ١٩٦٠، (شاری به‌غدا ـ وه‌زاره‌تی ئیرشاد ـ دار چاپخانه‌ی ئهلتهمهدونه ـ ١٩٦١ز)، ل ٤٤٨.
-
محه‌مه‌د عه‌لی ئیسماعیل، بیره‌وه‌رییه‌كانم حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌ن و زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات، (بێ شوێن ـ ٢٠١٩ز)، ل ٥٦.
-
مه‌سعوود به‌رزانی، به‌رزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردی، به‌رگی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ٢٠٠٢ز)، ل ل ٢٥٣، ٣٩٣.
-
موسته‌فا نه‌ریمان، فه‌رهه‌نگی ئه‌دیب و نووسه‌رانی کورد، (شاری به‌غدا ـ ئه‌مینداریه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و لاوان ـ چاپخانه‌ی ئه‌سعه‌د ـ ١٩٨٦ز)، ل ٣٢.
-
مه‌لا فارووق شوانی، هه‌موو کورد، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٧ز)، ل ٦٦.
-
مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته سیاسییه‌كانی کوردستانی عێراق ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی کوردستان ـ ٢٠٠٥ز)، ل ١٨٨.
-
میهڤان محه‌مه‌د حوسێن، هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا له‌باره‌ی دۆزی کوردی له عێراق ١٩٧٥ ـ ١٩٨٠، (بێ شوێن ـ سه‌نته‌ری زاخۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی کوردی ـ ٢٠١٨ز)، ل ل ٣٢٤ ـ ٣٢٥، ٣٤٣.
-
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د، ڕۆژنامه‌گه‌ریی حیزبی دیموكراتی کوردستان له دەرەوەی وڵات، (سلێمانی ـ ده‌زگای ژین بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی میراتی به‌ڵگه‌نامه‌یی و ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی ـ ٢٠١٠ز)، ل ٣٣.
-
هێنری فیڵد، باشووری کوردستان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نترۆپۆلۆژی، وه‌رگێڕانی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، (هه‌ولێر ـ دار ئاراس بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه و وه‌شانه‌كانی جه‌مه‌ل ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١، ٤٢٢.
-
هێنری فیڵد، باشووری کوردستان، وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، (هه‌ولێر ـ دار ئاراس ـ چاپخانه‌ی په‌روه‌رده ـ ٢٠٠١ز)، ل ل ١، ٤، ٢٩٨.
-
هه‌ڤپه‌یڤین : ئازاد عه‌بدولواحید، دروێنه‌ی ڕۆژه‌كانی زیوه‌ر خه‌تاب، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ٥٧.
-
ویلیا‌م ئیگڵتنی كوڕ، كۆماری مه‌هاباد ـ كۆماری ١٩٤٦ی کوردی، وه‌رگێڕان و په‌راوێزنووسینی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، (هه‌ولێر ـ دار ئاراس بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه و وه‌شانه‌كانی جه‌مه‌ل ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١، ١٧ ـ ١٨، ٨٣ ـ ٨٤، ٨٨ ـ ٨٩، ٩١ ـ ٩٨، ١٠٠ ـ ١٠١، ٢٣٢.
-
ویلیا‌م شایره‌ر، هه‌ستان و رووخانی ڕایخی سێیه‌م، وه‌رگێڕانی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ دار ئاراس بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه و وه‌شانه‌كانی جه‌مه‌ل ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١، ٨٣٠.
-
ویلیا‌م شایره‌ر، هه‌ستان و رووخانی ڕایخی سێیه‌م، وه‌رگێڕانی جه‌رجیس فه‌تحوڵڵا، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ دار ئاراس بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه و وه‌شانه‌كانی جه‌مه‌ل ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٨٣٧، ١٦١٤.


