ژیاننامە

تاهیر عزو خالند، لە گوندی بێرەسال سەر بە ناحیەی کۆرتۆ لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، ساڵی ١٩٦٧ شەهید بووە.

لاپەڕەکانی خەبات

هاوڕێیەتی تاهیر عزو خالند لە ٢٣ی ئایاری ١٩٤٧ لەگەڵ فەرماندە مستەفا بارزانی بەرەو یەکێتی سۆڤیەت، و بەشداری لە هەردوو شەڕی قەتوور و پردی ماکۆ کرد، و دوای ماندووبوونێکی زۆر و هیلاکبوونێکی توند، لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٤٧ لە ڕووباری ئاراس پەڕییەوە، کە دەکەوێتە سەر سنوور لە نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت.

دوای گەیشتنیان بۆ یەکێتی سۆڤیەت، لە ١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٧، ئەو و هەموو هاوسەنگەرەکانی لە شاری نەخچەڤانی کۆماری ئازەربایجان بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە کۆمەڵگەیەکی کراوە کە بە تێلی دڕکاوی دەوردرابوو و سەربازان پاسەوانییان دەکردن دەستبەسەر کران، و وەک دیلی جەنگ لە ڕووی خواردن و جلوبەرگ و گواستنەوە مامەڵەیان لەگەڵ کرا، و بە بڕیاری حکوومەتی سۆڤیەت دواتر بەسەر ناوچەکانی ئاغدام و لاچین و ئەیولاخ و کەلبەجەر لە کۆماری ئازەربایجان دابەش کران. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٧ گواسترانەوە بۆ کەمپێک لەسەر دەریای خەزەر لە پایتەختی کۆماری ئازەربایجان باکۆ، و لە ٢٣ی هەمان مانگ جلوبەرگی سەربازییان وەرگرت، و ڕۆژانە هەشت کاتژمێر بە سەرپەرشتی ئەفسەرانی کۆماری ئازەربایجان ڕاهێنانی سەربازییان وەردەگرت، و لە هەمان کاتدا، ڕۆژانە چوار کاتژمێر لەلایەن هەندێک لە هاوسەنگەرە خوێندەوارەکانیانەوە وانەی فێربوونی زمانی کوردییان وەردەگرت.

دوای خراپ مامەڵەکردنی جەعفەر باکیرۆڤ لەگەڵ هاوسەنگەرانی، بارزانی بڕیاری دا کۆمەڵە سەربازییەکەی لە ٢٩ی ئابی ١٩٤٨ لە ئازەربایجانەوە بگوازێتەوە بۆ کۆمەڵگەی جەرجوک لە نزیک پایتەختی ئۆزبەکستان تاشکەند، لەوێ درێژەیان بە ڕاهێنانی سەربازییان دا.

لە ئازاری ١٩٤٩، ئەو و هاوسەنگەرەکانی بە شێوەی گرووپ بە شەمەندەفەر بەسەر گوندە هاوبەشەکانی یەکێتی سۆڤیەت دابەش کران و لە کێڵگەکانی کۆلخۆز (ئەو زەوییەی خەڵک لە حکوومەتیان بە کرێ دەگرت و دواتر بەشێکیان بۆ حکوومەت دەدا) کاریان کرد.

دوای هەوڵێکی زۆر و ناردنی چەند نامەیەک لەلایەن فەرماندە بارزانییەوە بۆ ستالین، ستالین لە کۆتاییدا نامەیەکی پێگەیشت کە بارزانی تێیدا باسی ئازار و مەینەتی هاوسەنگەرانی کردبوو، دەستبەجێ بڕیاری پێکهێنانی کمیسیۆنێکی دا بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی هاوسەنگەرانی بارزانی، و بڕیاری کۆتایی کمیسیۆنەکە ئەوە بوو کە لە شاری فریفیسکی کۆبکرێنەوە، بۆیە لە تشرینی دووەمی ١٩٥١ بەرەو شاری فریفیسکی سۆڤیەت بەڕێکەوتن.

دوای شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨ و گەڕانەوەی فەرماندە مستەفا بارزانی لە ٢٥ی شوباتی ١٩٥٩، ئەو و هاوسەنگەرانی بەپێی ماددەکانی (٣) و (٧) و بڕگەی (أ) لە ماددەی (١٠) و کارکردن بە ماددەی (١١) بەپێی یاسای ژمارە (١٩)ی هەموارکراوی ساڵی ١٩٥٩ لێبووردنی گشتی دەیانگرێتەوە.

کۆماری عێراق لە ساڵی ١٩٥٨ بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم دامەزرا، لە ١٦ی نیسانی ١٩٥٩ لەگەڵ هاوسەنگەرانی بە کەشتی کروزیا لە ڕێگەی بەندەری بەسرە لە باشووری کۆماری عێراق گەڕایەوە کوردستان، بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوول کرد، ساڵی ١٩٦٧ شەهید بووە.

سەرچاوەکان:
  • حه‌مید گه‌ردی، پوخته‌ی مێژوونامه‌، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ‌- ٢٠٠٤ز).

  • شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات - ٢٠١٣ز).

  • عه‌بدولڵا غه‌فور، فه‌رهه‌نگی جوگرافیای هه‌ولێر، (هه‌ولێر - بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی - چاپخانه‌ی حاجی هاشم - ٢٠١٥ز).

  • كاروان محه‌مه‌د مه‌جید، بارزانییه‌كان له‌ مه‌هاباده‌وه‌ بۆ سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م، (سلێمانی - چاپخانه‌ی په‌یوه‌ند - ٢٠١١ز).

  • له‌ یادداشتی فه‌رمانده‌ی شه‌هید حه‌سۆ میرخان ژاژۆكی، ٦٢ رۆژ له‌گه‌ڵ بارزانی دا چوونی بارزانییه‌كان بۆ یه‌كێتی سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی رۆشنبیری - ١٩٩٧ز).

  • لیث عبدالمحسن جواد الزبیدي،ثورة ١٤ تموز ١٩٥٨ فی العراق، (بغداد - دارالرشید للنشر - ١٩٧٩م).

  • مەسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ١٩٣١-١٩٥٨، (دهۆك - چاپخانه‌ی خه‌بات - ١٩٩٨ز).

  • ئەرشیفی دەستەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.