نەسیح غەفوور ڕەمەزان، ناسراو بە ن. بێباک، لە ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە کردووە. لە ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمه‌رگه لە ناوچەی لێژنە ناوچەی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە. لە ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٨١ ئەندامی لێژنەی لقی شەشی ئەوروپای پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٨٠ سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە نەمسا کردووە. لە ساڵی ١٩٨٩ لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەی دەهەمەوە بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە.

ژیاننامە

دکتۆر نەسیح غەفوور ڕەمەزان لە ساڵی ١٩٤٨ لە کەرکوک لەدایکبووە. ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ هۆزی زەنگەنەی فەیلی، کە باپیرانیان لە سەردەمی دەسەڵاتی سەفەوییەکاندا کرماشانیان لە ڕوژهه‌لاتی کوردستان بەجێهێشتووە و ڕوویان لە کوردستانی باشوور کردووە کە لەژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکاندا بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکوک تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٦٩ وەک مامۆستای شۆڕش لە قوتابخانەی سەرەتایی پێنجوێن دامەزراوە. لە ساڵی ١٩٦٩ لەلایەن شۆڕشی ئەیلوولەوە وەک پشکنەری بەشی زانیاری لە ناوچەی هەورامانی پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکراوە. لە ساڵی ١٩٦٩ قوتابی خولی یەکەمی مامۆستایانی شۆڕش بووە لە گوندی ناودەشتی پارێزگای هەولێر.

لە ساڵی ١٩٧٠ دەستی بە نووسینی شیعر کردووە. لە هەمان ساڵدا بۆ خوێندن ڕووی لە یەکێتی سۆڤیەت کردووە. لە ساڵی ١٩٧١ وەرگیراوە لە کۆلێژی پەیوەندیدانی نێودەوڵەتی و یاسای نێودەوڵەتی زانکۆی کیێڤ. لە ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٧٦ بڕوانامەی ماستەری لە پەیوەندیدانی نێودەوڵەتی و یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی کیێڤ بەدەستهێناوە. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩ تێزی دکتۆراکەی بەرگری لێکردووە. لە ٢٣ی نیسانی ١٩٨٠ بڕوانامەی دکتۆرای لە فەلسەفەی مێژوو، مێژووی پەیوەندیدانی نێودەوڵەتی و سیاسەتی دەرەوە لە زانکۆی کیێڤ بەدەستهێناوە.

لە ساڵی ١٩٨٠ ڕووی لە کۆماری نەمسا کردووە و تا ساڵی ١٩٨١ لەوێ ماوەتەوە. لە ساڵی ١٩٨١ گەڕاوەتەوە ئێران و تا ساڵی ١٩٨٧ لەوێ ژیاوە. لە ساڵی ١٩٨٧ تا ١٩٩١ نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بووە لە یەکێتی سۆڤیەت. لە ساڵی ١٩٩٠ وەک پەنابەر ڕووی لە سوید کردووە. دوای ڕاپەڕینی کوردستان، گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.

لە ساڵی ١٩٩٦ پلەی پرۆفیسۆری لە زانکۆی سەلاحەدین بەدەستهێناوە. لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٨ مامۆستا بووە لە بەشی یاسا و سیاسەتی کۆلێژی ئێوارانی یاسا و سیاسەتی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر. لە ساڵی ٢٠٠٦ پلەی پرۆفیسۆری لە زانکۆی مۆسکۆ بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە ئەندامی نووسەرانی بێ سنوور. بە زمانی کوردی، تورکمانی، تورکی، ئازەربایجانی، عەرەبی، ڕووسی، ئۆکراینی، فارسی، ئەڵمانی و سویدی قسە دەکات.

مێژووی تێکۆشانی دکتۆر نەسیح 

لە هاوینی ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە کردووە. لە ساڵی ١٩٦٦ شەرەفی ئەندامێتی پارتی دیموكراتی كوردستانی پێبەخشراوە. لە ساڵی ١٩٦٩ خولی یەکەمی پەیمانگای ڕاهێنانی مامۆستایانی شۆڕشی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٦٩ خولی یەکەمی پەیمانگای ڕاهێنانی کادیرانی تەواو کردووە. لە هاوینی ساڵی ١٩٦٦ شەرەفی ئەندامێتی پارتی دیموكراتی كوردستانی پێبەخشراوە. لە ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە کەرکوک کردووە و بەرپرسی یەکێک لە شانەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە هاوینی ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمه‌رگه لە ناوچەی لێژنە ناوچەی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە. لە ساڵی ١٩٦٩ تا ١٩٧٠ ئەندامی لێژنە ناوچەی پێنجوێنی لقی چوار بووە.

لە ساڵی ١٩٧٠ ئەندامی کۆمەڵەی قوتابیانی کورد لە ئەوروپا بووە. لە ساڵی ١٩٧١ تا ١٩٧٦ ئەندامی لێژنەی ڕێکخستنی ئۆکراینای کۆمەڵەی قوتابیانی کورد لە یەکێتی سۆڤیەت بووە. لە ١٦-٢٠ی شوباتی ١٩٧٢ بەشداری لە کۆنگرەی پازدەیەمی کۆمەڵەی قوتابیانی کورد لە ئەوروپا (K.S.S.E) لە بوخارێستی ڕۆمانیا کردووە. لە ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٨٠ بەرپرسی لێژنەی ڕێکخستنی سۆڤیەتی لقی شەشی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٨١ ئەندامی لقی شەشی ئەوروپای پارتی دیموكراتی كوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٨٠ سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە نەمسا کردووە.

لە ساڵی ١٩٨١ بۆ جاری دووەم لە ژیانیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمه‌رگه کردووە. لە ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٨١ وەک ئەندامی بەشی ڕاگەیاندن دەستنیشانکراوە. لە ساڵی ١٩٨١ بەرپرسی بەشی بڵاوکراوە کوردییەکان بووە. لە ساڵی ١٩٨٢ وەک بەرپرسی لێژنە ناوچەی سلێمانی لقی چوار و کارگێڕی لق دەستنیشانکراوە. لە نێوان ساڵانی ١٩٨٤ بۆ ١٩٨٥ وەک ئەندامی بەش لە ڕێکخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٨٥ تا ١٩٨٦ بەرپرسی لێژنە ناوچەی سلێمانی لقی چوار بووە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥ وەک کارگێڕی لقی چوار دەستنیشانکراوە. لە ساڵی ١٩٨٧ لە بەشی پەیوەندییەکان لە سووریا کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٨٨ تا ١٩٩١ توێژەر بووە لە پەیمانگای لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتناسی یەکێتی سۆڤیەت لە مۆسکۆ. لە ساڵی ١٩٨٩ لە کۆنگرەی دەهەم بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە. لە ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩١ وەک ئەندامی بەشی ڕێکخستن دەستنیشانکراوە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١ وەک بەرپرسی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستنیشانکراوە. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١ تا ١٨ی شوباتی ١٩٩٢، بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و بنەما سەرەکییەکانی ڕێکخستنی حزبی لە خولی نۆیەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شارۆچکەی پیرمام لە پارێزگای هەولێر وتووەتەوە.

لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٣، وەک وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی ئازادی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر وتارێکی پێشکەش کرد. ئەو بەڕێوەبەری خولەکانی ١٠، ١١، ١٢ و ١٣ی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو و تا ساڵی ٢٠٠٢ بەردەوام بوو. لە ساڵی ١٩٩٢ بوو بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ٤ی تەمموزی ١٩٩٢ لە یەکەم کابینەدا بە وەزیری پەروەردە دەستنیشانکرا. لە ١٩ی ئابی ١٩٩٢ لە ڕۆژنامەی خەبات، کە ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، شیعرێکی بڵاوکردەوە. لە ساڵی ١٩٩٣ لە کۆنگرەی یازدەیەمدا بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان-یەکگرتوو هەڵبژێردرا. لە ٢٥ی نیسانی ١٩٩٣ لە کابینەی دووەمدا بە وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا. لە ڕۆژی شەممە ٢٩ی ئایاری ١٩٩٣، وەک وەزیری پەروەردەی کابینەی دووەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خاتوو باربێل هەمەر، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی باڤاریای کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا کرد. لە کانوونی یەکەمی ١٩٩٣، وەک وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە کۆنفرانسی زمانی کوردی کرد کە لەلایەن زانکۆی سۆربۆن و پەیمانگای کوردی لە پاریس ڕێکخرابوو. لە ساڵی ١٩٩٣ لە کۆنگرەی یازدەیەمدا بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان-یەکگرتوو هەڵبژێردرا. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٣، وەک وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە کۆنگرەی ئازادی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە هەولێر کرد. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٤ تا ٢٨ی ئازاری ١٩٩٥، لەگەڵ ٥٨ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە هەموو لیستەکان پەنایان بردە بەر پەرلەمانی کوردستان بۆ ئیدانەکردنی شەڕی ناوخۆ. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٤، ماڵەکەی لە هەولێر لەلایەن چەکدارانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە تاڵان کرا. لە پایزی ١٩٩٦، نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و بە یاوەری عەزیز محەمەد و دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسول سەردانی مۆسکۆیان کرد بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی دەسەڵاتداران بۆ دۆزی کورد. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵای خولی یەکەم بوو. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی کوردستان-خولی یەکەم بوو.

لە ساڵی ١٩٩٧ بەرپرسی خولی دەیەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی لە هەولێر بوو. لە ساڵی ١٩٩٨ بەرپرسی خولی یازدەیەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی لە هەولێر بوو. لە ساڵی ١٩٩٨ مامۆستای سیاسەتی حزبی بوو لە خولی یازدەیەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی لە هەولێر. لە ٩ی ئەیلوولی ١٩٩٨ ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا و لیژنەی کاروباری پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان-خولی یەکەم بوو. لە ساڵی ١٩٩٨ وتارێکی لە گۆڤاری زاگرۆس بڵاوکردەوە کە بە زمانی عەرەبی بوو. لە ساڵی ١٩٩٨ لەگەڵ فەلەکەدین کاکەیی لە مۆسکۆ بەشداری لە کۆنفرانسێک لەسەر ڕاگەیاندن لە کوردستان کرد. لە ساڵی ١٩٩٩ لە کۆنگرەی دوازدەیەمدا بۆ ئەندامێتی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کاندید کرا، بەڵام هەڵنەبژێردرا. 

لە ١٤ی ئازاری ٢٠٠٠ ئەندامی لیژنەی زیندووکردنەوەی ساڵیادی لەدایکبوونی سەرکردەی کۆچکردووی کورد بارزانی بوو لەلایەن پەرلەمانی کوردستان-خولی یەکەم. لە ١١ی نیسانی ٢٠٠٠ ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان-خولی یەکەم بوو. لە ساڵی ٢٠٠١ ئەندامی لیژنەی چاودێریکردنی دۆخ و گوزەرانی پەنابەرانی کورد لە وڵاتانی ئەوروپا و دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان-خولی یەکەم بوو. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٠١ سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد (پارتی دیموکراتی کوردستان) بوو لە پەرلەمانی کوردستان و تا مانگی ئازار لەو پۆستەدا مایەوە. لە ٣-٥ی نیسانی ٢٠٠١، وەک نوێنەری دکتۆر ڕۆژ نوری سادق، ناسراو بە دکتۆر ڕۆژ شاوەیس، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەشداری کرد و وتارێکی لە یەکەم کۆنفرانسی ئەکادیمی لەسەر کەرکوک لە هۆڵی ڕۆشنبیری هەولێر پێشکەش کرد.

لە ساڵی ٢٠٠١ مامۆستای ڕێکخستن، بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی بوو لە خولی دوازدەهەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی لە هەولێر. لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١، یاوەری سەرۆک مەسعود بارزانی کرد بۆ ئاهەنگی دەرچوونی خولی ١٢ی پەیمانگای کادیران لە هەولێر. لە ٦ی نیسانی ٢٠٠٢ بوو بە سەرۆکی لیژنەی کاروباری پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان-خولی یەکەم. لە ساڵی ٢٠٠١ بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی لە خولی سێزدەهەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی لە هەولێر دەوتەوە.

لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢ وەک سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان-خولی یەکەم دەستنیشانکرا. لە شوباتی ٢٠٠٣، وەک شاندێکی پارتی بە یاوەری دکتۆر ڕۆژ نوری سادق، ناسراو بە ڕۆژ شاوەیس، سەردانی ڕوسیای کرد بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان. لە ١٤ی شوباتی ٢٠٠٤ تا ١٤ی نیسانی ٢٠٠٤ مامۆستای بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی بوو لە خولی چواردەهەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی لە هەولێر. لە ٢٠٠٣ تا ٢٠١٣ بەرپرسی ئەنجومەنی گەشەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دیموکراسی کەرکوک بوو. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ وەک کاندیدی لیستی نیشتمانی دیموکراتی کوردستان ژمارە ١٦٢ بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندید کرا. لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان و کاروباری ڕۆشنبیری بوو لە پەرلەمانی کوردستان-خولی دووەم. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ بوو بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان-خولی دووەم. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٥ بە فەرمانی سەرۆکی کوردستان وەک ئەندامی لیژنەی پێداچوونەوە و جێبەجێکردنی مادەی ٥٨ی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق بۆ قۆناغی گواستنەوە-خولی دووەم دەستنیشانکرا. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٠٥ ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان و کاروباری اجتماعية بوو لە پەرلەمانی کوردستان-خولی دووەم. لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەندامی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی گەلانی هەڕەشەلێکراو بوو.

لە ٢٧-٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦، بەشداریی لە کۆنفڕانسی مۆسکۆ لەسەر ڕووسیا و جیهانی ئیسلامی کرد. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦، لەلایەن کۆمیتەی نیشتمانیی خەڵاتە کۆمەڵایەتییەکانی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە مۆسکۆ، میدالیای میخائیل لۆمۆنۆسۆڤی پێ بەخشرا. لە ساڵی ٢٠٠٧، وانەبێژ بوو لە بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی لە خولی ١٦ی پەیمانگەی کادیرانی پارتی لە هەولێر. لە ساڵی ٢٠١٠، کاندیدی لیستی هاوپەیمانی کوردستان بوو بۆ پەرلەمانی عێراق. لە ساڵی ٢٠١٤، تاکە کەس بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی یارییەکانی ئاشتی جیهانی هەڵبژێردرا. لە ساڵی ٢٠١٠، نوێنەری کۆنگرەی ١٣ی پارتی بوو. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە میدالیای بارزانی نەمر-ی پێ بەخشرا، لەبەر ماندووبوون و تێکۆشانی لە شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان، ڕاپەڕینی باشووری کوردستان و سەردەمی حوکمڕانی.

 بەرهەمەکانی:

١. شۆڕشگێڕان کێن-١٩٨٢. 

٢. کێشەی کورد لە ڕێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لە چارەکی یەکەمی سەدەی بیستەم - نامەی ماستەر - ١٩٧٦.

٣. کێشەی کورد لە پەیماننامەی سێڤەر-١٩٧٨. 

٤. کێشەی کورد لە سیستەمی پەیوەندیدانی نێودەوڵەتی لە نێوان هەردوو جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم - تێزی دکتۆرا - ١٩٧٩.

٥. هەندێک لاپەڕەی پێویست لەسەر بۆچوونی سۆسیال دیموکراتەکان -١٩٨٢. 

٦. یاداشتی کۆچبەران -١٩٨١. 

٧. سەرەتا گرنگەکانی ڕێکخستنی حزب -١٩٨٤.

٨. ڕێگای خۆڕاگری -١٩٨٦. 

٩. کادیر کێیە؟ - ١٩٩٨.

١٠. کێشەی ئەمڕۆی کورد و ڕۆڵی پارتی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد (بە زمانی ڕووسی) -١٩٩٠. 

١١. چەند لایەنێک لە نیشتمانپەروەری و تێکۆشانی میراتی بارزانی نەمر - ٢٠٠٢.

١٢. هەڵبژاردن چییە و پرۆسەی هەڵبژاردن چۆن بەڕێوەدەچێت؟ - ٢٠٠٩.

١٣. دەستوور چییە؟ -٢٠٠٩. 

١٤. بنەما و ڕێبازی بارزانی نەمر لە تیۆر و پراکتیکدا -٢٠١٠. 

١٥. یاسای گشتیی نێودەوڵەتی - ئامادەیە بۆ چاپکردن.

١٦. یاسای دەستووری - ئامادەیە بۆ چاپکردن.

١٧. کێشە و ململانێ نێودەوڵەتییەکان - ئامادەیە بۆ چاپکردن.

سەرچاوەکان:
  1. لیستی ناوی به‌شداربووانی ده‌رنه‌چووی كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌می پارتی دیموکراتی کوردستان، ٧ تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ز، ل ١.

  2. ئا.د.ك، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ پێشوازی له‌ وه‌فدێكی ئه‌ڵمانیای ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ١٦٥٨، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌‌‌، ٣٠ی ئایاری ١٩٩٣ز، ل ٤.

  3. په‌رله‌مانی كوردستان و... هه‌ڵوێستێكی مێژوویی، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٢١١٨، چوارشه‌مه‌، ٢٨ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٤ز، ل ١.

  4. كۆنگره‌ی ئازادی ده‌ست به‌ كاروباری خۆی ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ١٧٧٢، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٣ز، ل ل ١، ٤.

  5. حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕیزلێنان، كتێبی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ـ ٢٠١٩ز)، ل، ل ل ٤٩٤ ـ ٤٩٦.

  6. ناصر زنگنه‌، ایل زنگنه‌ در گذر تاریخ، (تهران ـ انتشارات مركز آموزشی و پژوهشی شهید سپهبد صیاد شیرازی ـ ١٣٩٦ ھ . ش)، ل ل ٩، ١٧، ٢٢ ـ ٢٣، ٤١.

  7. محمد عبدالرحمن زه‌نگنه‌، مێژووی عه‌شیره‌تی زه‌نگنه‌، چاپی دووه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی ڕوون ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٧، ٢٧٣ ـ ٢٧٦.

  8. كنێر عه‌بدوڵڵا، به‌شداری سیاسی ژنان له‌ باشوری كوردستان، (سلێمانی ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٩١، ١٢١.

  9. علي جعفر، كورد المهجر جمعیة الطلبة الكورد في أوروبا، الجزء الثاني، الطبعة الثانیة، (أستانبول ـ دار خاني ـ ٢٠٢٠م)، ص ١٩٤.

  10. كه‌له‌پوور و رێبازی بارزانی نه‌مر له‌ تیۆری و پراكتیكدا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ٢٠١٠ز)، ل ل ١ ـ ١٣٦.

  11. لیستی نیشتمانیی دیموكراتی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی به‌ره‌و هه‌لبژاردن، لیژنه‌ی باڵای راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ژماره‌ ٥، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری، ٢٢ی كانونی دووه‌می ٢٠٠٥ز، ل ٣.

  12. ووتاری به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده‌، ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ٤٨، هه‌ولێر، تشرینی دووه‌می ١٩٩٣ز، ل ٢.

  13. برعایة الرئیس البارزاني.. عقد مؤتمر أكادیمي حول كركوك، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٥٩، السنة الخامسة، أربیل، ٣٠ نیسان ٢٠٠١م، ص ٢٤.

  14. شوان حسێن شینك باڵه‌كی، جه‌وهه‌ر نامق سالم ١٩٤٦ ـ ٢٠١١ ژیان و به‌رهه‌م و ڕۆڵی سیاسی، زانكۆی سۆران فاكه‌ڵتی ئاداب، ٢٠١٦ز، (ماسته‌رنامه‌ی بڵاونه‌كراوه‌)، ل ٨٩.

  15. پاڵێوراوانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، گۆڤاری ده‌نگدان، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی (ی.ن.ك)، ژماره‌ ١٠ و ١١، سلێمانی، چاپخانه‌ی گه‌لاوێژ، ٢٠٢٠ز، ل ١٠.

  16. سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن، كورد و یه‌كه‌م ئه‌زمون، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ٢٧٤.

  17. ناوی ١١١ پاڵیوراوی لیستی هاوبه‌شی كوردستانی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی‌ آشتی، ژماره‌ ١٩، ساڵی یه‌كه‌م، تهران، شه‌مه‌‌، ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٣٨٣ ك . ھ، ل ٣.

  18. عارف روشدی، كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له‌ ئه‌وروپا له‌ نێوان ساڵانی ١٩٥٦ ـ ١٩٧٥، ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ژماره‌ ٣٢٥٤، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه‌، ٣٠ كانونی دووه‌می ٢٠٢٠ز، ل ٦.

  19. علي جعفر، كورد المهجر جمعیة الطلبة الكورد في أوروبا، الجزء الأول، الطبعة الثانیة، (أستانبول ـ دار خاني ـ ٢٠١٩م)، ص ١٨٣.

  20. ناصح غفور رمضان، ٣٧ عاما علی اندلاها ثورة ١١ أیلول ١٩٦١ في الذاكرة، مجلة زاگروس، وزارة الثقافة ـ أقلیم كردستان، مطبعة‌ وزارة الثقافة، العدد ١٠، أربیل، ٢٧ ایلول ١٩٩٨م، ص ٩.

  21. ئـ. د. ئـ، فایلی ژماره‌ AH-٩٦، لیستی ناوی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌می پارتی دیموکراتی کوردستان، ١٣ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٩ز، ڕوونووسی به‌ڵگه‌نامه‌ له‌لایه‌ن شێرزاد ئه‌میر حه‌سه‌ن پێشكه‌ش كراوه، ل ٤.

  22. ئـ. د. ئـ، فایلی ژماره‌ AH-٩٧، لیستی ناوی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموکراتی کوردستان، ١٣ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز، ڕوونووسی به‌ڵگه‌نامه‌ له‌لایه‌ن شێرزاد ئه‌میر حه‌سه‌ن پێشكه‌ش كراوه، ل ٢٦.

  23. ئـ. د. ئـ، فایلی ژماره‌ FA-٥٩، ده‌قی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ دکتۆر ناسیح غەفور رەمەزان له‌لایه‌ن حه‌مید سه‌عید، هه‌ولێر، ٢ ئابی ٢٠١٨ز، ل ل ١ ـ ١٢.

  24. ئـ.د.ئـ، فایلی ژماره‌ AA-٩٤، له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به‌ كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی ٢٨ ـ ٢٩ حوزه‌یرانی ١٩٩٣ز، ژماره‌ ٥٠١، ٤ ته‌موزی ١٩٩٣ز، ڕوونووسی به‌ڵگه‌نامه‌ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی پێشكه‌ش كراوه‌، ل ل ١ ـ ٢.

  25. ئـ.د.ئـ، فایلی ژماره AE-٤٥‌، لیستی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی كۆنگره‌ی ١١ی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ١٩٩٣ز، ڕوونووسی به‌ڵگه‌نامه‌ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی پێشكه‌ش كراوه‌، ل ٢.

  26. ئـ.د.ئـ، فایلی ژماره‌ AI-٣٨، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌م، ٦ ـ ١٤ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٩ز، به‌ڵگه‌نامه‌ له‌لایه‌ن نه‌زیره‌ مێرگه‌سۆری پێشكه‌ش كراوه‌، ل ٢.

  27. ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ـ كوردستانی عێراق، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، به‌شی زانیاری و ته‌ندروستی، بڕوانامه‌ی ده‌رچوون، ژماره‌ ٢، ١٩٦٩ز، ل ١.

  28. ئه‌حمه‌د شه‌ریف له‌ك، شرۆڤه‌ی ڕووداوه‌ مێژووییه‌كان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٨٧، ٩٣.

  29. بوار نووره‌دین، كورد و كوردستان بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان له‌ كتێبی كوردیدا، به‌رگی دووه‌م به‌شی دووه‌م، (تاران ـ چاپخانه‌ی تاران ـ ٢٠١٦ز)، ل ١٩٧.

  30. سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن، كورد و یه‌كه‌م ئه‌زمون، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ٢٧٤.

  31. پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیار، ژماره‌ ٤٨٦٢، ٢٨ ئه‌یلولی ١٩٨١ز، ل ١.

  32. پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیار، ژماره‌ ٨١٩، ٥ تشرینی دووه‌می ١٩٩١ز، ل ١.

  33. پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیار، ژماره‌ ٩٣٦، ٨ كانونی یه‌كه‌می ١٩٩١ز، ل ١.

  34. پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیار، ژماره‌ ٩٤١٠، ٥ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٨٥ز، ل ١.

  35. پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بۆ هه‌مو به‌شه‌كانی م.س ی تێكۆشه‌ر، ژماره‌ ٦٧٧٥، ١٨ ته‌موزی ١٩٨٥ز، ل ١.

  36. په‌یمانگای كادیران مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری سیاسی، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ٦٣٢، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، ١٦ ئابی ١٩٩٢ز، ل ٦.

  37. تاڵانكردنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵانچی به‌رده‌وامه‌، به‌شی یه‌كه‌م، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٢١١٩، پیرمام، دووشه‌مه‌، ١٣ شوباتی ١٩٩٥ز، ل ٧.

  38. حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕێزلێنان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ٤٨٨ ـ ٤٩٠.

  39. حه‌مه‌ ئه‌حمه‌د جاف، خامه‌ی بێباك، گۆڤاری ده‌نگی پێشمه‌رگه‌، ژماره‌ ١٥٦، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی ئاراس، ئاداری ٢٠١١ز، ل ٧٨.

  40. دور البرلمانیین تتعرض الی السرقة والنهب من قبل (اوك)، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٧٥٧، پیرمام، الجمعة، ١٠ شباط ١٩٩٥م، ص ٢.

  41. دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له‌ شاخه‌وه‌ بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه‌ و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٧٨، ٩٢ ـ ٩٣، ٩٥، ٩٨، ١٠٤، ١٠٦، ١١٦، ١١٩، ١٢٢، ١٣٦، ١٧٢.

  42. ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ١٣١، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، ٥ ته‌موزی ١٩٩٢ز، ل ١.

  43. الرئیس البارزاني في حفل تخرج الدورة الثانیة عشرة لمعهد اعداد الكوادر : نعمل جاهدین وكما كنا دائما بأن یكون الپارتي عامل خیر لعموم العراق، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ١٠٥٤، أربیل، الجمعة، ٣٠ تشرین الثاني ٢٠٠١م، ص ١.

  44. سمیر صالح، پێنج شار له‌ ئاوێنه‌ی ڕۆژگاردا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ماردین ـ ٢٠١٦ز)، ل ٤٦.

  45. سه‌رۆك بارزانی : كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سی، چل ملێونی به‌ ئینكاری وجودی لای ئه‌م و ئه‌و چاره‌سه‌ر ناكرێ، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ٣٥٥٣، هه‌ولێر، شه‌مه‌، ١ كانونی یه‌كه‌می ٢٠٠١ز، ل ١.

  46. سید علی موجانی، سولماز صدقی، الهه‌ نعمتی ...، فرهنگ رجال و خاندانهای معاصر عراق، (تهران ـ نشر عظام ـ ١٣٩٢ ھ ش)، ص ١٢٧٦.

  47. شێرزاد سلێمان و بۆتان ته‌حسین، له‌م ڕۆژانه‌دا خولی په‌یمانگای كادیران سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی دێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٢٥٣٥، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه،‌ ٢٦ شوباتی ١٩٩٨ز، ل ٥.

  48. صلاح الدین عبدالحمید عبدالله‌، مێژووی هۆزی زه‌نگنه‌، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی ڕه‌هه‌ند ـ ٢٠١٨ز)، ل ل ٨١ ـ ٨١.

  49. طارق جامباز و نیعمه‌ت عه‌بدوڵڵا پیرداود، په‌رله‌مانتارانی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق ١٩٩٢ ـ ٢٠٠٥، (هه‌ولێر ـ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠٠٨ز)، ل ل ١٦٢، ١٧٨.

  50. طارق جامباز، په‌رله‌مانتارانی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، (هه‌ولێر ـ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠٠٧ز)، ل ١١٩.

  51. عه‌لی كه‌مال به‌رزی، كه‌سایه‌تی ناودارانی كورد له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌م، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ پڕۆژه‌ی به‌رزی ـ چاپخانه‌ی زانكۆ ـ ١٩٩٩ز)، ل ل ٢٨٨ ـ ٢٨٩.

  52. فاتح رسول، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ مێژووی خه‌باتی گه‌لی كوردمان، به‌رگی یه‌كه‌م، (سوید ـ چاپخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ـ ١٩٧٩ز)، ل ١٠٤،

  53. فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مان سه‌ردانی كه‌ركوكیان كرد، گۆڤاری گوڵان، ناوه‌ندی ڕۆشنبیری گوڵان، ژماره‌ ٤٢٩، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، ١٧ نیسانی ٢٠٠٣ز، ل ٤.

  54. القنصلیة العامة لروسیا الاتحادیة في العراق أربیل، تأیید وثیقة دراسیة، العدد ٤٤٠، ٢٢ كانون الأول ٢٠٠٩م، ص ١.

  55. كۆبه‌ندی وه‌قایعی كوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ خانه‌ی ئه‌ربیل بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٨، ١٠، ١٤، ٢٥٧، ٤٦٧.

  56. كۆبه‌ندی وه‌قایعی كوردستان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ خانه‌ی ئه‌ربیل بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ ـ ٢٠١٢ز)، ل ٥١٧.

  57. كۆبه‌ندی وه‌قایعی كوردستان، به‌رگی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ خانه‌ی ئه‌ربیل بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١٢٠٧، ١٢٥٠، ١٢٧٦.

  58. لیسته‌ی ناوی پاڵیوراوانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له‌ كوردستان، ڕۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق، ژماره‌ ٢٦، ئایاری ١٩٩٢ز، ل ٤.

  59. محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه‌ كورته‌ مێژووی پارتی و كولتووری بارزانیی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٧ز)،ل ٩٧.

  60. المفوضیة العلیا المستقلة للانتخابات في العراق، جریدة التآخي، الدورة الثالثة، دار التآخي للطباعة والنشر، العدد ٤٤١٠، بغداد، الثلاثاء، ٢٢ شباط ٢٠٠٥م، ص ١٠.

  61. مه‌لا فاروق شوانی، هه‌موو كورد، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٧ز)، ل ١١٣.

  62. ن.بێباك، هه‌ست و .. بڕیاڕ، په‌یمانگای كادیران مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری سیاسی، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره‌ ٦٣٣، هه‌ولێر، چوارشه‌مه‌، ١٩ ئابی ١٩٩٢ز، ل ٥.

  63. ناسیح غه‌فوور ره‌مه‌زان، ڕێگای كۆڵنه‌دان، (كوردستان ـ چاپخانه‌ی خه‌بات ـ ١٩٨٦ز)، ل ل ١ ـ ٨.

  64. ناصح غفور رمضان، چه‌ند لایه‌نێك له‌ كه‌له‌پووری نیشتمانی و خه‌بات گێڕانه‌ی بارزانی نه‌مر، (هه‌ولێر ـ مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پێشمه‌رگه‌ ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ـ ٢٠٠٢ز)، ل ٣٦.

  65.  ناصح غفور رمضان، چۆنیه‌تی پێگه‌یاندنی كادیری پارتایه‌تی، (هه‌ولێر ـ ١٩٩٨ز)، ل ل ٤، ٤٥ ـ ٤٧.

  66. ناو و ژیانی وه‌زیرانی حكومه‌تی كوردستان، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ١٣٢، هه‌ولێر، دووشه‌مه‌، ٦ ته‌موزی ١٩٩٢ز، ل ٢.

  67. هه‌رێمی كوردستانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین / هه‌ولێر، ڕێبه‌ری ده‌رچوانی ١٩٩٩ ـ ٢٠٠٠، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠٠٠ز)، ل ١٨٣.

  68. هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، پرۆتۆكۆله‌كان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ـ ١٩٩٧ز)، ل ل ٢٨٧ ـ ٢٨٨.

  69. هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق پرۆتۆكۆله‌كان ـ ١٩٩٢، به‌رگی حه‌وته‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ـ ١٩٩٧ز)، ل ٣٤٢.

  70. هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق پرۆتۆكۆله‌كان ـ ١٩٩٢، به‌رگی سێزده‌یه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٨ز)، ل ل ٢٦٧، ٢٧١.

  71. هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق پرۆتۆكۆله‌كان ـ ١٩٩٨، به‌رگی هه‌ژده‌یه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ـ ١٩٩٩ز)، ل ل ٣٠، ٣٨.

  72. هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، پرۆتۆكۆله‌كانی ٢٠٠٤ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، به‌رگی سی و دوو، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ـ ٢٠٠٤ز)، ل ٧٥.

  73. هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، پرۆتۆكۆله‌كانی ساڵی (٢٠٠٥)ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، به‌رگی سی و پێنج، (هه‌ولێر ـ ٢٠٠٧ز)، ل ل ٣، ٦.

  74. هه‌رێمی كوردستانی عێراقی فیدرال، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، كۆلیژی یاسا و ڕامیاری ئێواران، خۆیه‌تی، ژماره‌ ٢/٢/٨٣٤، ٢٥ تشرینی دووه‌می ٢٠٠٩ز، ل ١.

  75. وریا جاف، مێژووی ده‌نگی كوردستانی عێراق، (دهۆك ـ چاپخانه‌ی خه‌بات ـ ٢٠٠٢ز)، ل ل ١٣٧، ١٣٩.