محەممەد زیاد حەمە مەحموود، ناسراو بە کاک زیاد کۆیە، لە ساڵی ١٩٣١ پشتگیری لە شۆڕشی یەکەمی بارزان کردووە. لە ساڵی ١٩٤٣ تا ١٩٤٥ پشتگیری لە شۆڕشی دووەمی بارزان کردووە. لە ساڵی ١٩٤٦ لە یەکەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کورد بووە بە جێگری دووەمی سەرۆکی پارتەکە. لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣ چووەتە ڕیزەکانی هێزی پێشمه‌رگه.

ژیاننامە

محەممەد زیاد حەمە مەحموود، ناسراو بە کاک زیاد کۆیە، لە ساڵی ١٩١٤ لە شاری کۆیە لە پارێزگای هەولێر لە بنەماڵەیەکی غەفووری لەدایکبووە. لەلایەن زەکی ئەحمەد حەنەرییەوە فێری زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بووە. کچەکانی ناردووەتە قوتابخانە، کە لەو سەردەمەدا کارێکی باو نەبووە. لە ساڵی ١٩٧٥ دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلوول بۆ ئێران ئاوارە بووە. لە ساڵی ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و لەلایەن دەسەڵاتدارانی حزبی بەعسی عەرەبی اجتماعية دەرکراوە بۆ شاری به‌غدا. لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری به‌غدا یارمەتی بنەماڵەی بارزانی داوە کە پیاوەکانیان بێسەروشوێن بوون. لە ساڵی ١٩٩٠ گەڕاوەتەوە کۆیە. لە ساڵی ١٩٩١ لە کاتی ڕاپەڕیندا چووەتە کۆماری ئیسلامیی ئێران. لە ١٢ی نیسانی ١٩٩١ لە نەغەدە لە ڕوژهه‌لاتی کوردستان کۆچی دوایی کردووە و لە ٢٥ی ئابی ١٩٩١ لە گۆڕستانی کاکۆن لە کۆیە بە خاک سپێردراوە. ئەو بە زمانی کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی قسەی کردووە.

مێژووی خەباتی محەممەد

لە ساڵی ١٩٣١ پشتگیری لە شۆڕشی یەکەمی بارزان کردووە. پۆلی پێنجەمی سەرەتایی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٣٣ یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی لاوان لە کۆیە، کە بە کۆمەڵەی منەوەران ناسرابوو. لە ساڵی ١٩٣٩ چووەتە ڕیزەکانی پارتی هیوای کوردی. لە ناوەڕاستی نیسانی ١٩٤١، لە کاتی دژایەتی ڕەشید عەلی گەیلانی سەرۆک وەزیرانی عراق بۆ دەسەڵاتدارانی بەریتانیا، ئەندامی شاندێکی کوردی بووە لە هەولێر و کەرکووکەوە بۆ شاری به‌غدا بۆ سەردانی ڕەشید عەلی گەیلانی و وتارێکی پێشکەش کردووە. لە ساڵی ١٩٤٣ لەلایەن دەنگدەرانی کۆیەوە وەک ئەندامی پارلەمان هەڵبژێردراوە. لە ساڵی ١٩٤٣ تا ١٩٤٥ پشتگیری لە شۆڕشی دووەمی بارزان کردووە. ئەندام و لایەنگری کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان بووە. لە ساڵی ١٩٤٣ پشتگیری لە یانەی سەرکەوتنی کوردی لە شاری به‌غدا کردووە. لە ساڵی ١٩٤٥ چووەتە ڕیزەکانی پارتی ڕزگاری کورد. لە ساڵی ١٩٤٥ یارمەتی دارایی حزبی کۆمۆنیستی لە کوردستانی عراق (حزبی شۆڕشگێڕ)ی داوە بۆ بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەکانیان.

لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٥ بە تۆمەتی پشتگیریکردن لە شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) بۆ شارۆچکەی شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر دەرکراوە. ماوەی ساڵێک لە دەستبەسەری پۆلیسدا بووە. لە ساڵی ١٩٤٥ نامەی بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژ.ک) لە شارۆچکەی کۆیە کۆکردووەتەوە و یارمەتی دارایی پێشکەش کردوون. لە ساڵی ١٩٤٥ یارمەتی دارایی کۆماری دیموکراتی کوردستانی داوە. لە ساڵی ١٩٤٦ خانوویەکی لە شاری به‌غدا کڕیوە، کە وەک بەشەخۆراکی بێبەرامبەر بۆ خوێندکارانی کورد بەکارهاتووە. لە ساڵی ١٩٤٦ بووە بە جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورد. لە ساڵی ١٩٤٦ کوردیەکان لە باشووری کوردستان کە لە کۆماری دیموکراتی کوردستان خزمەتیان کردبوو و دەگەڕانەوە ماڵەوە، لەلایەن ئەوەوە پەناگەیان بۆ دابین کراوە و نێردراونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.

لە ساڵی ١٩٤٧ پەناگەی بۆ زۆرێک لە کادرەکانی پارتی دیموکراتی کورد دابین کردووە کە لە ستەمی دەسەڵاتدارانی ئێران هەڵاتبوون، بەتایبەت سادق حەیدەری. لە ساڵی ١٩٤٧ بۆ پارلەمان هەڵبژێردراوە و لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە پارلەمان چالاک بووە و بەردەوام پشتگیری لە زیندانیان و ئاوارەکانی بارزانی کردووە. لە ساڵی ١٩٤٨ بە دروشمی «ئازادی بۆ زیندانیانی بارزانی» بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی شاری به‌غدا دژی واژۆکردنی پەیماننامەی پۆرتسمۆس لە نێوان شانشینی یەکگرتوو و شانشینی عراق کردووە. لە ساڵی ١٩٥٠ سەرۆکایەتی کۆنفڕانسی کۆیەی کردووە و سەرکردایەتییەکی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی پارتی دیموکراتی کورد هەڵبژاردووە، بەم شێوەیە ئەرکە حزبییەکان و کاروباری پلەی خۆی کە لە یەکەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کورد پێی سپێردرابوو، جێبەجێ کردووە.

تا ساڵی ١٩٥١، کاتێک جووەکانی کۆیە بە زۆر لەلایەن حکوومەتی عراقەوە بۆ کۆماری ئیسرائیل دەرکران، ئەو بە پشتگیریکردنی جووەکان ناسرابوو. ئەندامی بزووتنەوەی ئاشتی عراق بووە. لە ساڵی ١٩٥٣ بۆ ماوەیەکی کورت لەلایەن دەسەڵاتدارانی عراقەوە زیندانی کراوە. لە ساڵی ١٩٥٥ یارمەتی حزبی کۆمۆنیستی عراقی داوە بۆ ناردنی نوێنەرێکی کورد بۆ کۆنگرەی جیهانی خوێندکاران و لاوان لە وارشۆ. لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٩ ئەندامی کمیسیۆن بەرەی نیشتمانی بووە لە کۆیە، هەولێر بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کورد و حزبی کۆمۆنیستی عراقی لە کۆیە. لە ساڵی ١٩٥٧ تێچووی گەشتەکەی جەلال حیسامەدین نوورەدین (١٩٣٣- ٢٠١٧) ناسراو بە جەلال تاڵەبانی بۆ مۆسکۆ دابین کردووە بۆ دیداری سەرۆک مستەفا بارزانی (١٩٠٣-١٩٧٩). لە ٢٦ی تەممووزی ١٩٥٨ لەگەڵ چەند کەسایەتییەک لە شارۆچکەی کۆیە کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی بچن بۆ شاری به‌غدا و ئامادەکاری بکەن بۆ داواکارییەکانی نەتەوەی کورد. لە ٢٧ی تەممووزی ١٩٥٨ لەگەڵ شاندێکی کوردی سەردانی وەزارەتی بەرگری عراقی لە شاری به‌غدا کردووە بۆ پیرۆزباییکردن لە عەبدولکەریم قاسم (١٩١٤ - ١٩٦٣) بە بۆنەی ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتی. 

لە ساڵی ١٩٥٩، چوارەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ماڵەکەی ئەو لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو. لە ٢ی حوزەیرانی ١٩٥٩، زۆربەی زەوی و زار و موڵکەکانی بە واژۆی عەبدولکەریم قاسم، سەرۆکی لیژنەی باڵای چاکسازی کشتوکاڵی دەستی بەسەردا گیرا. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٠، وەک ئەندامی ئەنجومەنی ئۆفیسی مۆنۆپۆڵی تووتن دەستنیشانکرا. لە ساڵی ١٩٦٠، نوێنەر بوو لە پێنجەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ١٦ی ئەیلوولی ١٩٦١، لە هەولێر و شاری بەغدا دەستگیرکرا و بۆ زیندانەکانی کوت گواسترایەوە و ماڵەکەشی وێرانکرا. لە ساڵی ١٩٦٣ دوای ڕووخانی ڕژێمی عەبدولکەریم قاسم ئازادکرا. لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣، پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمه‌رگه کرد. لە ساڵی ١٩٦٣، نوێنەر بوو لە یەکەمین کۆنگرەی گەل (کۆنگرەی کۆیە). لە ساڵی ١٩٦٣، میوانداری مستەفا بارزانی کرد لە کاتی یەکەمین کۆنگرەی گەل (کۆنگرەی کۆیە). لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٦٣، ماڵەکەی لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی حزبی بەعسی عەرەبییەوە سووتێنرا. لە ساڵی ١٩٦٤، هەوڵیدا نێوانی باڵی سەرۆکایەتی و باڵی مەکتەبی سیاسی ئاشت بکاتەوە. لە ساڵی ١٩٦٤، بەشداری لە دووەمین کۆنگرەی گەل (کۆنگرەی قەڵادزێ) کرد. لە ساڵی ١٩٦٤، بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق. لە ساڵی ١٩٦٥، ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە لێخۆشبوونی مستەفا بارزانی بۆ پەنابەرانی شاری هەمەدان. لە ساڵی ١٩٦٦، نوێنەر بوو لە کۆنگرەی هەفتەم-ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی گەڵاڵەی پارێزگای هەولێر. لە ساڵی ١٩٨٠، نوێنەر بوو لە کۆنگرەی هەشتەم-ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی ناودەشتی پارێزگای هەولێر.

سەرچاوەکان:
  1. محمود شیخ سین حسو الریكاني، شنگال (سنجار) في العهد الملكي ١٩٢١ ـ ١٩٥٨، (أربیل ـ الأكادیمیة الكوردیة ـ مطبعة الحاج هاشم ـ ٢٠١٢م)، ص ١١٧.

  2. ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ، كۆمه‌ڵێ یانه‌ی سه‌ركه‌وتن، (كوردستان ـ شاره‌وانی كه‌لار ـ چاپخانه‌ی ئۆفسێتی تیشك ـ ٢٠٠٤ز)، ل ١٣٣.

  3. ئاماده‌كردنی : سدیق ساڵح، عه‌بدوڵڵای سۆفی كه‌ریمی سه‌ڕاجی، سه‌ربازێكی ون له‌ تاكه‌ كۆماره‌كه‌ی كوردستاندا، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی به‌درخان ـ ٢٠٠٣ز)، ل ل ١٤٠ ـ ١٤١.

  4. هۆشیار نوری له‌ك، ناودارانی كورد له‌ دێڕێكدا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی چوارچرا ـ ٢٠١٠ز)، ل ١٣.

  5. اسماعیل شوكر ره‌سول، كه‌ركوك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه‌ له‌ رووی رامیاری و بیری ١٩٣٩ ـ ١٩٤٥، (هه‌ولێر ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٧٣.

  6. فاضل رسول، كردستان والسیاسة السوفیتیة في الشرق الأوسط، ترجمة غسان نعمان، (السلیمانیة ـ مكتب الفكر والوعي في الأتحاد الوطني الكردستاني ـ مطبعة‌ مؤسسة حمدي للطباعة والنشر ـ ٢٠٠٨م)، ص ٢٤١.

  7. ئاماده‌كردن : پێشڕه‌و ئه‌حمه‌د، له‌ یادی كاكه‌زیادی كۆیه‌دا، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٤٢٥، ساڵی ده‌هه‌م، سلێمانی، پێنجشه‌مه‌‌، ١٢ نیسانی ٢٠٠١ز، ل ١٠.

  8. ده‌قی وتار مام جه‌لال له‌ مه‌راسیمی یادی ١٠ ساڵی شه‌هید سه‌ركرده‌ عومه‌ر ده‌بابه‌دا، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٦٧١، ساڵی یانزه‌هه‌م، سلێمانی، چوارشه‌مه‌، ٣٠ كانونی دووه‌می ٢٠٠٢ز، ل ٣.

  9. رێبواری رێگای ته‌بایی گه‌ل ریزه‌كانی گه‌ل، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ ٢٦٧٠، ساڵی یانزه‌هه‌م، سلێمانی، سێشه‌مه‌، ٢١ كانونی دووه‌می ٢٠٠٢ز، ل ٦.

  10. دیمانه‌ : ڕازاو ڕه‌زبه‌ر، دووره‌ په‌رێزی دكتۆر پیرۆز، گۆڤاری شاووشكا، سه‌نته‌ری شاووشكا بۆ چالاكی ڕۆشنبیری، ژماره‌ ١١، هه‌ولێر، پایزی ٢٠٠٤ز، ل ١٩.

  11. ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی، بیره‌وه‌رییه‌كانم، (ئستكهوڵم ـ ١٩٩٧ز)، ل ل ١٧٨، ٢١٧، ٣٩٩.

  12. كریس كوچرا، جنبش ملی كرد، ترجمه‌ی ابراهیم یونسی، چاپ دوم، (تهران ـ موسسه‌ انتشارات نگاه ـ ١٣٧٧ھ . ش)، ص ٢٣٨.

  13. مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ٩٣، ١١٩ ـ ١٢١، ١٢٣، ١٢٨.

  14. شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له‌ نێوان ساڵانی ١٩٦٣ ـ ١٩٧٠ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه‌ له‌ بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٣٦، ٧٦.

  15. عه‌بدوڕە‌حمان شه‌ڕەفكه‌ندی، چێشتی مجێور، (پاریس ـ ١٩٩٧ز)، ل ٤٤٤.

  16. دیڤید مكدول، تاریخ الأكراد الحدیث، (بیروت ـ دار الفارابي ـ ٢٠٠٤م)، ص ٤٤٩.

  17. جه‌مال نه‌به‌ز، بیره‌وه‌ریینامه‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی جاره‌كی دیی ناگه‌ڕێنه‌وه‌، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٧ز)، ل ٢١٥.

  18. قرار صادر من الهیئة العلیا للاصلاح الزراعي بأسماء من تقرر خضوعهم للقانون، جریدة الوقائع العراقیة، العدد ١٨٢، السنة الاولی، وزارة الأرشاد في العراق، بغداد، مطبعة الحكومة، الأثنین، ٨ حزیران ١٩٥٩م، ص ٤.

  19. جه‌مال بابان، سلێمانی شاره‌ گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی سێیه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٢ز)، ل ٣٢٣.

  20. بن بوزید أسماء، مصطفی البارزاني ودوره‌ في النضال الكردي ١٩٤٣ ـ ١٩٧٥، الجمهوریة الجزائریة الدیمقراطیة الشعبیة، وزارة التعلیم العالي والبحث العلمي، جامعة محمد بوضیاف المسیلة، كلیة العلوم الأنسانیة والاجتماعیة، قسم التاریخ، ٢٠١٩م، ص ٣٨.

  21. فرهاد عوني، انطباعات عن احتفاء ابناء كویسنجق بزیارة البارزاني الخالد لمدینتهم، الحلقة ١٠، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد ١٨، أربیل، مطبعة وزارة الثقافة، ٢٥ تشرین الثاني ١٩٩٧م، ص ٤١.

  22. حوسێنی حاجی قادر، كاكه‌ زیادی حه‌مه‌غای گه‌وره‌ی كۆیه‌ بیره‌وه‌ریه‌ك، گۆڤاری كه‌كۆن، ژماره‌ ٢١، ئایاری ٢٠١٢ز، ل ل ١٠ ـ ١١.

  23. فرهاد عوني، انطباعات عن احتفاء ابناء كویسنجق بزیارة البارزاني الخالد لمدینتهم، الحلقة ١٠، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد ١٨، أربیل، مطبعة وزارة الثقافة، ٢٥ تشرین الثاني ١٩٩٧م، ص ٤١.

  24. تۆفیقی مه‌لا سدیق، بیره‌وه‌ریه‌كانی ڕۆژانی حیزبایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی و دوور خرانه‌وه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ١٩٩٦ز)، ل ل ٦٠، ٨٨.

  25. ئه‌حمه‌د دڵزار، بیره‌وه‌ری ڕۆژانی ژیانم، به‌شی سێیه‌م، (ستۆكهوڵم ـ ١٩٩٤ز)، ل ١٢.

  26. ئه‌حمه‌د دڵزار، بیره‌وه‌ری ڕۆژانی ژیانم، (هه‌ولێر ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠١٩ز)، ل ١٩٠.

  27. ب. هه‌وراز، كورته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ دامه‌زراندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبی شۆڕش و ڕزگاری له‌ كوردستانی باشوور، (بێ شوێن ـ ئایاری ١٩٩٣ز)، ل ٢٧.

  28. به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌، كورته‌ مێژووی جووله‌كه‌كانی كوردستان، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٩ز)، ل ١٩٠.

  29. به‌كر عه‌بدولكه‌ریم حه‌وێزی، گه‌شتێك به‌ كۆماری مه‌هابادا بیره‌وه‌ریه‌كانم له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ١٩٤٤ ـ ١٩٤٧، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠١ز)، ل ل ٩ ـ ١٠.

  30. جمال بابان، أعلام الكرد، الجزء الأول، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ دار آراس للطباعة والنشر ـ ٢٠١٢م)، ص ص ٥٠٠ ـ ٥٠١.

  31. جمال فتح الله‌ طیب، هێرشی حه‌ره‌سی قه‌ومی بۆ شاری كۆیه‌ و ده‌وروبه‌ری له‌ ساڵی ١٩٦٣دا، گۆڤاری كه‌كۆن، ژماره‌ ٣٩، سلێمانی، چاپخانه‌ی ماردین، تشرینی دووه‌می ٢٠١٥ز، ل ل ١٧، ١٩.

  32. حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم، مێژووی پارتی دیموكراتی كورد ـ عێراق (له‌ وێستگه‌ سه‌ره‌كییه‌كاندا) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهۆك ـ چاپخانه‌ی خه‌بات ـ ١٩٩٨ز)، ل ل ٣٤ ـ ٣٥، ٤٢. 

  33. فه‌رهاد عه‌ونی، ٣٦ نامه‌ و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی دیوانی من، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٥٤ ـ ٥٩.

  34. ڕۆژین چه‌له‌بی مونیر، زاخۆ ١٤ی ته‌مموزی ١٩٥٨ ـ ٦ی ئاداری ١٩٧٥، (بێ شوێن ـ سه‌نته‌ری زاخۆ بۆ ڤه‌كۆلینێن كوردی ـ ٢٠١٨ز)، ل ٧٥.

  35. محه‌مه‌د سه‌هل ته‌قووش، مێژووی كورد ٦٣٧ ـ ٢٠١٥، (به‌یرووت ـ دار النفائس للطباعة والنشر والتوزیع ـ ٢٠١٥ز)، ل ٣٠١.

  36. حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج هه‌ڵه‌بجه‌یی، له‌ شنروێ وه‌ بۆ ستۆكهۆڵم، چاپی سێیه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٥ز)، ل ١٥٣.

  37. دەیڤید مەک داوڵ، مێژووی هاوچەرخی کورد، وەرگێڕانی ئیبراهیم یوونسی، چاپی چوارەم، (تاران ـ بڵاوکراوەی پانیذ ـ چاپخانەی دالاهۆ ـ ١٣٩٣ ک.هـ)، ل ٤٦١.

  38. ڕه‌هبه‌ر سه‌ید برایم، پڕشنگه‌كانی كه‌كۆن، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ٣٢ ـ ٣٥.

  39. سه‌ید عه‌لی مووجانی، سۆلماز سه‌دقی، ئیلاهه‌ نیعمه‌تی ...، فه‌رهه‌نگی پیاوان و بنه‌ماڵه‌ هاوچه‌رخه‌كانی عێراق، (تاران ـ بڵاوکراوەی عیزام ـ ١٣٩٢ ک.هـ)، ل ١١٤٥.

  40. شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ١٠٢.

  41. عه‌بدولڕه‌زاق موتڵه‌ق ئه‌لفه‌هد، حزبه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و ڕۆڵیان له‌ بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییدا ١٩٣٤ ـ ١٩٥٨، (به‌یرووت ـ كۆمپانیای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌تبووعات ـ ٢٠١١ز)، ل ٢٤٩.

  42. عه‌ره‌ب و كورد به‌رژه‌وه‌ندی و ترس و هاوبه‌شه‌كان، سه‌عد به‌شیر ئیسكه‌نده‌ر، جێگیر و گۆڕاو له‌ هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی كوردیدا به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی له‌ به‌غدا له‌ ماوه‌ی سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا ١٩٢١ ـ ١٩٥٨، (به‌یرووت ـ سه‌نته‌ری عه‌ره‌بی بۆ توێژینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی ـ ٢٠١٩ز)، ل ٩٧.

  43. عه‌بدولخالق مه‌عرووف، كۆیه‌ ... ناودارانی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی مناره‌ ـ ٢٠١٤ز)، ل ل ٧٢ ـ ٧٦.

  44. عه‌وسمان مسته‌فا خۆشناو، له‌گه‌ڵ ڕۆژگاردا گه‌ڵاوه‌ریوه‌كان، (هه‌ولێر ـ كۆمه‌ڵگای چاپه‌مه‌نی شه‌هاب ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٧٣.

  45. فاتح ڕه‌سوول، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ مێژووی خه‌باتی گه‌لی كوردمان، به‌رگی یه‌كه‌م، (سوید ـ چاپخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ـ ١٩٧٩ز)، ل ل ٤٠٧ ـ ٤٠٩.

  46. كه‌ریم شاره‌زا، تێكۆشه‌ری كورد كاكه‌ زیاد ئاغا غه‌فووری ١٩١٤ ـ ١٩٩١، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٨٩٣، هه‌ینی، ٢٥ ئه‌یلوولی ١٩٩٨ز، ل ١٣. 

  47. كه‌ریم شاره‌زا، "له‌ یادی نیشتمانپه‌روه‌راندا : كاكه‌زیاد ئاغای كوردپه‌روه‌ری ئاشتیخواز"، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٢٠٨١، دووشه‌ممه‌، ٧ تشرینی دووه‌می ١٩٩٤ز، ل ٦.

  48. كه‌ریم شاره‌زا، كاكه‌ زیاد له‌ كاروانی خه‌باتی كوردایه‌تیه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ٢٣١٠، هه‌ولێر، یه‌كشه‌ممه‌، ١٣ نیسانی ١٩٩٧ز، ل ٦.

  49. كه‌ریم شاره‌زا، كاكه‌ زیاد ئاغای غه‌فووری، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ ٣٣٥٥، هه‌ولێر، پێنجشه‌ممه‌، ١٢ نیسانی ٢٠٠١ز، ل ٧.

  50. محه‌مه‌د عامر دیرشه‌وی، پێكهاته‌ی ئایینی ـ سیاسی له‌ كوردستان، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی هیڤی ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٢٤٥، ٣١٧.

  51. فه‌رمانی كۆماری ژماره‌ ٧٣٩، ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراقی، وه‌زاره‌تی ڕێنمایی له‌ عێراق، ژماره‌ ٤٦٧، ساڵی سێیه‌م، به‌غدا، دووشه‌ممه‌، ٩ كانوونی دووه‌می ١٩٦١ز، ل ٤.

  52. مه‌سعوود به‌رزانی، به‌رزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، (به‌یرووت ـ كاوا بۆ كولتووری كوردی ـ ١٩٩٧ز)، ل ٢١٦ ـ ٢١٧.

  53. مه‌ولوود ژاكاو، كاكه‌ زیادی حه‌مه‌غا، گۆڤاری كه‌كۆن، ژماره‌ ٥٥، سلێمانی، چاپخانه‌ی بینایی، تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ز، ل ٤٠.