بارودۆخ و ئامادەکارییەکان
کوێت لەلایەن سوپای عێراقەوە لە 2ی ئابی 1990 داگیرکرا، ئەم داگیرکارییە سوپای هاوپەیمانانی هێنایە سەر هێڵ، و لە 17ی کانوونی یەکەمی 1991دا، سوپای عێراق لەلایەن سوپای هاوپەیمانانەوە ناچارکرا لە کوێت بکشێتەوە و بە توندی تێکشکێنرا. ئەم تێکشکاندنەی سوپای عێراق زەمینەیەکی گونجاوی بۆ هێزەکانی "ئۆپۆزسیۆن"ی عێراق ڕەخساند بۆ ئەوەی چالاکییەکانیان فراوان بکەن. لەو کاتەدا سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی لەگەڵ حیزبە عێراقییەکانی دیکە کەوتبوونە چالاکی سیاسی و سەربازی لە ناو عێراقدا.
لەو بارودۆخەدا سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان چەندین کۆبوونەوەی گەورەی ئەنجامدا، لەوانە کۆبوونەوەی سەرەتای شوباتی 1991، کە بە ئامادەبوونی ئەندامانی کۆن و نوێی کۆمیتەی ناوەندی کە لە نزیکەی پەنجا ئەندام پێکهاتبوو، بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا ئەرکەکان بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی دابەشکران و هێزەکان دابەشکران بەسەر سێ گرووپدا: هەولێر، دهۆک و مووسڵ، و سلێمانی و کەرکوک. دوای هەموو ئامادەکارییەکان لە ئاداری 5ی 1991دا ڕاپەڕینی باشووری کوردستان دەستیپێکرد و تا 21ی ئادار تەواوی ناوچەی کوردستان لە ڕژێم ڕزگارکرا.
دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لە 1991 دژی ڕژێمی عێراق و کۆچی بەکۆمەڵی خەڵکی باشووری کوردستان و دامەزراندنی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی لە مانگی ئاداردا بڕیاردرا کۆنگرەی 11ی حیزب ببەسترێت، بۆ ئەم مەبەستە کۆمیتەیەکی ئامادەکاری پێکهات لە: محەمەد مەلا قادر، فڕەنسۆ هەریری، ڕەمزی شەعبان، خورشید شێرە، نەجمەدین یوسفی، شێخەڵڵا ئیبراهیم، بارزان مەلا خالید، کەمال حەسەن، نەجات حەسەن، حەبیب کەلاش و ئیجرائ سەعید، تا حوزەیرانی 1993 زۆربەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرە کۆتاییان هات و ئەندامانی کۆنگرە هەڵبژێردران و سێ حیزب بڕیاریاندا بچنە ناو پارتی دیموكراتی كوردستان کە ئەمانە بوون: پارتی یەکگرتووی کوردستان (حیزبی سۆسیالیستی کوردستان - پاسۆک - حیزبی گەل)، یەکێتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی فەیلی ئیسلامی. بە ڕێککەوتنی سێ حیزبی کوردی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ناوی "یەکگرتوو" بە کەمێک دەستکارییەوە بۆ جاری دووەم خرایە سەر ناوی حیزب و گۆڕا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان - یەکگرتوو.
بەستنی کۆنگرە
لە 16-26ی ئابی 1993، بە ئامادەبوونی 2,167 نوێنەر، کۆنگرەی یازدەیەم لە هۆڵی زەرد لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. بۆ یەکەمجار ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان بەشدارییان لە کۆنگرەدا کرد، بە 124 نوێنەر. هەواڵی ئەم کۆنگرەیە ڕۆژانە لە میدیاکاندا بڵاودەکرایەوە.
کۆنگرەکە بە دروشمی "ئاشتی، ئازادی و دیموکراسی" بەڕێوەچوو. ڕاپۆرتی سیاسی لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە خوێندرایەوە. هەروەها گۆڕانکاری بەرفراوان لە بەرنامە و پەیڕەودا کراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ بارودۆخی نوێدا بگونجێت. کۆنگرە چەند بڕیارێکی دەرکرد، گرنگترینیان گەڕاندنەوەی تەرمی پیرۆزی بارزانی نەمر و ئیدریس بارزانی بوو بۆ ئەوەی لە بارزان بە خاک بسپێردرێن، هەروەها بڕیاردرا زەمینە بۆ گەڕانەوەی زۆرترین ژمارەی ئاوارەکان لە ئێرانەوە خۆش بکرێت.
محەمەد محەمەد عەلی، عادل عەبدولمەهدی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق، مونزیر لویس سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی عێراق.
پێکهاتەی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی کۆنگرەی 11، بریتی بوو لە: شانە، شانەی سەرەکی، کۆمیتەی ڕێکخستن، کۆمیتەی ناوچە، کۆمیتەی لق، کۆمیتەی ناوەندی، مەکتەبی سیاسی، جێگری سەرۆک و سەرۆک. هەروەها دەستەی ناوەندی چاودێری و بەدواداچوون ڕاستەوخۆ لەلایەن کۆنگرەوە هەڵبژێردرا. ئەمە دوا جار بوو کە دەستەی ناوەندی چاودێری و بەدواداچوون ڕاستەوخۆ لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە هەڵبژێردرێت و تایبەتمەندی ئەندامانی سەرکردایەتییان پێ دەبەخشرێت چونکە متمانەی کۆنگرەیان بەدەستهێناوە.
دامەزراوەکانی حیزب لە 1993دا بریتی بوون لە: مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن، مەکتەبی ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، مەکتەبی ناوەندی سەربازی، مەکتەبی ناوەندی کارگێڕی، مەکتەبی ناوەندی دارایی، مەکتەبی ناوەندی پەیوەندییە نیشتمانییەکان، مەکتەبی ناوەندی پەیوەندییە دەرەکییەکان و مەکتەبی ناوەندی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە. ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی کۆنگرەی یازدەیەم:
3- جەوهەر نامیق سالم
5- فازڵ میرانی
6- یونس ڕۆژبەیانی
7 - فڕەنسۆ هەریری
9- قادر قادر
10- مامۆستا سەعد عەبدوڵڵا
11. عیزەدین بەرواری
12- محەمەد حاجی مەحمود
13- کەریم شنگالی
14- جەرجیس حەسەن
15- کەمال کەرکوکی
16- عەلی شنگالی
17- قادر جەباری
18- عەقید شوان
19- سەید کاکە
20- عومەر بۆتانی
21- ئازاد بەرواری
22- جەلیل فەیلی
23- شەوکەت شێخ یەزدین محەمەد
24- عومەر عوسمان عومەر
25- سەڵاحەدین ئیبراهیم قادر، سەڵاح دالۆ
26- بروسک نوری شاوەیس
27- ڕەمزی شەعبان
28- عەقید کەریم
29- دەروێش ئاغا
30- زەعیم عەلی
31- عەبدولعەزیز تەیب
32- نیزامەدین گلی
33- عارف تەیفور
34- مەسعود ساڵەیی
35- محەمەد مەلا قادر
36- عەبدوڵڵا ئەگرین
37- شیرین ئامێدی
ئەندامانی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی:
-
مەحمود محەمەد مەحمود
-
زەراڤان نەروەیی
-
مامۆستا ئەمین قادر
-
د. نەش غەفور
-
ئازاد قەرەداغی
-
کەمال حەسەن چەومار
لە ناو کۆنگرەدا، ئەندامانی دەستەی ناوەندی چاودێری و بەدواداچوون بە دەنگی ڕاستەوخۆی نوێنەران هەڵبژێردران، کە بریتی بوون لە: فەلەکەدین کاکەیی، حەبیب محەمەد کەریم، ڕەشید سندی، ئیسماعیل مەلا عەزیز، عەلی جاف، دکتۆر محەمەد ساڵح جومعە، محەمەد مەعروف، محەمەد قازی و عەلی قاسم شنگالی.
لە لایەن ئەندامانی کۆنگرەوە، بە دەنگی زۆرینە، بۆ جاری سێیەم، سەرۆک مەسعود بارزانی بە سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان - یەکگرتوو و عەلی عەبدوڵڵا بە جێگری سەرۆک هەڵبژێردران. دواتر لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا، لە 29-31ی ئابی 1993، دەستەی نوێی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران، کە بریتی بوون لە نێچیرڤان بارزانی، جەوهەر نامیق سالم، سامی عەبدولڕەحمان، هۆشیار زێباری، فازڵ میرانی، د. ڕۆژ نوری شاوەیس، د. جرجیس حەسەن، ئازاد بەرواری، زەعیم عەلی، حەمە حاجی مەحمود و لیوا سەید کەریم.
لەو کۆنگرەیەدا، بۆ جاری دووەم لە مێژووی پارتیدا، مەدالیای بارزانی نەمر لە لایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە بەخشرایە نۆ کەس لە سەرکردە و فەرماندە و دۆستانی بارزانی.
سەرچاوەکان:
• مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆنگره و كۆنفرانس (پرۆگرام و پهیڕهوی ناوخۆ)، دهستهی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان، بهرگی دووەم، (ههولێر- چاپخانهی رۆكسانا- ٢٠٢١).
• محهمهد مهلا قادر، خهباتنامه، كورته مێژووی پارتی و بارزانی نهمر، چاپی سێیهم، (ههولێر- چاپخانهی ئاراس- ٢٠١٢).
• علي سنجاري، ها قد عدنا الی الحزب الأم، جریدة الشعلة، لسان حال للاتحاد الدیمقراطي الكردستاني ـ العراق، العدد ٢٩، أوائل تموز ١٩٩٣م.
• حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خهبات ـ ١٩٩٨م).
• الأتحاد الدیمقراطي الكردستاني یعقد كونفرانسا توحیدیا هاما ویقرر حل نفسه والعودة الی الحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة الشعلة، لسان حال للاتحاد الدیمقراطي الكردستاني ـ العراق، العدد ٢٩، أوائل تموز ١٩٩٣م.
• بیان الوحدة بین الحزب الدیمقراطي الكردستاني وحزب الوحدة الكردستاني، جریدة خهبات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكردستاني، العدد ٦٨٥، الأربعاء، ٢٨ تموز ١٩٩٣م.
• شهعبان عهلی شهعبان، ههندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیهم، (ههولێر ـ چاپخانهی ڕۆژههڵات ـ ٢٠١٣ز).
• صلاح بدرالدین، الحركة الوطنیة الكردیة السوریة، الجزء الثاني، (اربیل ـ رابطة كاوا للثقافة الكردیة ـ مطبعة روژههلات ـ ٢٠١٨م).
• الحزب الدیمقراطي الكردستاني یعقد مؤتمره الحادي عشر، جریدة المؤتمر، المكتب الاعلامي للمؤتمر الوطني العراقي الموحد، العدد ١٥، ١٩ آب ١٩٩٣م.
• پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یهكگرتوو، پڕۆگرام و پهیڕهوی ناوخۆی کۆنگرەی یازدهیهم، (بێ شوێن ـ بێ ساڵ).
• كۆنگره، دهرئهنجامهكانی ههڵبژاردنی كۆمیتهی ناوهندیی پارتیمان ڕادهگهینێت، ڕۆژنامهی برایهتی، ئۆرگانی پارتی • دیموكراتی كوردستان ـ یهكگرتوو، ژماره ١٧٢٩، ههولێر، ههینی، ٢٧ی ئابی ١٩٩٣ز.
• پرۆگرام و پهیڕهوی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان له کۆنگرەی یازدهههمینی پارتی كه له ١٦-٢٦/ئاب/١٩٩٣ دا بهسترا بڕیاری لهسهردراوه، (چاپخانهی خهبات – دهۆك).








